Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2017
ریاز - AA
سعوودیه و ئیمارات ته‌واوی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بچڕاند.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه كه له ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته SPA بڵاوكراوه‌ته‌وه، راگه‌یه‌نراوه له پێناو ئاسایشی نیشتمانیی وڵات‌دا، گشت په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه و سنووره ئاسمانی و وشكانییه‌كانیان به رووی ئه‌و وڵاته‌دا داخستووه.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی دۆحه به نهێنی و ئاشكرا پێشێلكاریی ئه‌نجامداوه، پشتگیریی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی كردووه و داڵده‌ی داون، پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كردووه له دامه‌زراوه مێدیاییهكانیدا، پشتگیریی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی ئێرانی كردووه له شاری قه‌تیف، داڵده‌ی توندڕه‌وانی داوه و پشتگیریی چه‌كداره حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی كردووه، سعوودیه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕیاره".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، دوای ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر پشتگیریی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی به‌حرێنی كردووه، سعوودیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌حرێن بڕیاره‌كه‌یان داوه و به پێی بڕیاره‌كه، سه‌ردانكردنی هاووڵاتییانی سعوودی بۆ قه‌ته‌ر و مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته و سه‌ردانی هاووڵاتییانی قه‌ته‌ر بۆ سعوودیه و به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌كانی سعوودیه له گه‌شته ترانزێتهكاندا قه‌ده‌غه‌كراوه.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە پێویستە هاووڵاتییانی قەتەر کە لە سعوودیەن لەبەر هۆکاری ئەمنی لەماوەی ١٤ رۆژدا ئەو وڵاتە جێبهێڵن و باس لەوەشکراوە پەیوەندییەکانی نێوان دۆحە و ریاز کارناکاتە سەر هاتنی قەتەرییەکان بۆ حەج و عەمرە.
- ئیماراتیش پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ قەتەردا پچڕاند
هاوکات لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتدا کە لە ئاژانسی فەرمی هەواڵیی ئەو وڵاتە (ENA)دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە پشتیوانی لە بڕیاری هەریەک لە سعوودیە و بەحرێن بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەردا دەکەن و ئەوانیش هەمان رێکار لەبەرامبەر دۆحەدا دەگرنە بەر.
داوا لە کەسایەتییە دیپلۆماسییە قەتەرییەکان کە لە ئیمارات دەژین، کراوە لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا و هاووڵاتییانی قەتەریی، لەماوەی ١٤ رۆژدا ئەو وڵاتە جێبهێڵن، هاوکات قەدەغە خراوەتە سەر هاووڵاتییانی ئیماراتی لە گەشتکردنیان بۆ قەتەر.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سنوورە ئاوی و دەریاییەکانی ئیمارات بە رووی قەتەردا داخراوە.
- قەیرانی هێرشی سایبەر لە نێوان قەتەر و وڵاتە عەرەبییەکاندا
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی قەتەر (QNA) شەوی ٢٣ی ئایار وەک ئاماژە بۆ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی روونکردنەوەی ئەوەی بڵاوکردبوویەوە کە ''دژی ئەمریکا و پشتیوانیی ئێرانە''. روونکردنەوەکان لەماوەیەکی کەمدا کاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.
چەند کاتژمێرێک دوای ئەمە رێکخەری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی حکوومەتی قەتەر، شێخ سەیف بن ئەحمەد ئالسانی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا کە سایتی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی قەتەری ناسراو بە QNA رووبەڕووی هێرشی سیبەری بۆتەوە. وەزارەتی دەرەوەی قەتەریش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە ئاژانسی فەرمی قەتەری رووبەڕووی هێرشی سیبەریی بۆتەوە و ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە هیچی راست نین و داوای کردبوو کە میدیاکان هەواڵەکانی ئەو ئاژانسە بەهەند وەرنەگرن.
سەرەڕای ئەم روونکردنەوانەی قەتەر، روونکردنەوەکانی ئالسانی لە ئیمارات و سعوودیە بەکارهێنرابوو.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ٢٥ی ئایاردا ئاماژەی بەوەدابوو کە وڵاتەکەی لە رێگەی میدیاوە کەوتۆتە بەر هەڵمەتێک و، لێپێچینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.