Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
01 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2019
واشنتۆن – AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار به خه‌ڵات ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری ته‌واو بدات له‌باره‌ی شوێنی كوڕی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن، هه‌مزه بن لادن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌مزه بن لادن-ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی پله‌به‌رزی رێكخراوی قاعیده ناساندووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه گرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌مزه بڵاوكردۆته‌وه كه له ٢٠١٥ه‌وه هانی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌دات هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌وڵ ده‌دات تۆڵه‌ی باوكی بستێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به بیری هێناوه‌ته‌وه كه هه‌مزه بن لادین له ٢٠١٧ خراوه‌ته لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت ده‌ستنیشانكراوه و له‌به‌رئه‌وه هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی له ئه‌مریكا بلۆك كراوه و نووسیوشیه‌تی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له میانی به‌رنامه‌ی خه‌ڵاتی بۆ دادپه‌روه‌ریدا بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی كه زانیاری ته‌واو بدات له‌باره‌ی شوێنی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده هه‌مزه بن لادن".