Adham Kako,1 23
01 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له مانگی رابردوو ٢٤٦ سڤیل له‌لایه‌ن گرووپه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سووریاوه كوژراون.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتی مانگی شوباتدا رایگه‌یاندووه ٢٤٦ سڤیل له‌لایه‌ن گرووپه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سووریاوه كوژراون كه ٥٤یان منداڵ و ٥٠ی دیكه‌یشیان ژن بوون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ١٠٨ سڤیلی كوشتووه كه ٣١یان منداڵ و ١٧یان ژن بوون. رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ش له ژێر ناوی هه‌سه‌ده ١٨ سڤیلیان كوشتووه كه چواریان منداڵ و چواری دیكه‌یان ژن بوون.
به‌هۆی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش‌یش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ١٧ سڤیل بوونه‌ته قوربانی كه چواریان منداڵ و چواری دیكه‌یان ژن بوون.
هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی و گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی رژێمیش بوونه‌ته هۆی كوشتنی پێنج سڤیل كه دووانیان منداڵن، ٧٧ سیڤیلی دیكه‌یش له‌لایه‌ن گرووپه نه‌ناسراوه‌كانه‌وه كوژراون كه ١١یان منداڵ و ٢٢یان ژنن.
له نێو قوربانیاندا پێنج كارمه‌ندی ته‌ندروستی هه‌ن كه سێیان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه و یه‌كێكیان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كێكیش له‌لایه‌ن گرووپه نه‌ناسراوه‌كانه‌وه كوژراوه.
- ٢٩ كه‌س له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان سپاردووه
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه داوه هه‌ر له مانگی شوباتدا ٢٩ كه‌س له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان سپاردووه.
٢٦ كه‌سیان له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی رژێم، یه‌كێكیان له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یش له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی گرووپه نه‌ناسراوه‌كان گیانی سپاردووه.