Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
31 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه (Brexit) ئه‌ركه‌كانیان بۆ هاووڵاتیانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و كاروباره‌كانیان بریتیه له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ر نادیاری و دواكه‌وتنێك بۆ كه‌مترین ئاست.
توسك كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی ئه‌ورووپا (مه‌سیحه دیموكراته‌كان) سه‌ردانی ماڵتای كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، جۆزێف موسكات، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازكرد و، تیایدا هه‌ردووكیان باسیان له بڕگه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی دانوستانی (Brexit) كرد.
توسك ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به‌ریتانیا رۆژی چوار شه‌ممه، به پشتبه‌ستن به 50ـه‌مین مادده‌ی رێككه‌وتنی لیشبۆن به فه‌رمی داواكاری پێشكه‌شكردووه بۆ كشانه‌وه له یهكیتییهكه، ئه‌ركی ئه‌مڕۆی داواكردنی ئه‌و رهشنوسهیه له 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه كه بۆ دانوستانی (Brexit)ئاماده‌كراوه و، گوتی: "به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیكرد به 50ـه‌مین مادده ئیدی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌سه‌ر مێزی دانوستان ده‌بێت. ئێمه كارێكی خێرامان كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك ئێوه ده‌زانن رێككه‌وتنه‌كه ماوه‌ی دوو ساڵی پێداوین تا بگه‌ینه رێككه‌وتن".
توسك راشیگه‌یاند "ئه‌ركی ئێمه بۆ هاووڵاتیانمان، كاروباره‌كان و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ر نادیاری و دواكهوتنێكه كه ره‌نگه له بڕیاره‌كه‌ی به‌ریتانیاوه سه‌رچاوه بگرن بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ كه‌مترین ئاست. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشینه‌ییه‌كانی قۆناغی دانوستانی له چوار مادده‌دا كۆكرده‌وه. یه‌كه‌م مادده‌یان بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه كه له به‌ریتانیا ده‌ژین له پاراستنی مافه‌كانیانه به‌ته‌واوه‌تی، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی جیاكاری نه‌بنه‌وه".
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، پێشینه‌ی دووه‌میان له‌بواری كاركردنهوهیه و گوتی: "پێویسته دوای ده‌رچوونی بەریتانیا و مالئاواییكردنی له یاساكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، رێگه نه‌ده‌ین بۆشایی یاسایی دروست ببێت".
توسك راشیگه‌یاند خاڵی سێیه‌میش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی بەریتانیا سه‌رجه‌م به‌رپرسیارێتی و به‌ڵێنه داراییه‌كانی جێبه‌جێكردووه كه وه‌ك وڵاتێكی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه داراییه‌كاندا به‌شداربووه.
توسك جه‌ختیشیكرده‌وه كه وه‌ك خاڵی چواره‌م و كۆتایی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان ئێرله‌ندای باكوور و ئێرله‌ندا ده‌گه‌ڕێن و گوتی: "پشتیوانیكردنی قۆناغی ئاشتیی ئێرله‌ندای باكوور زۆر گرنگه".
دۆناڵد توسك ئاماژه‌ی به قورسی و ئاڵۆزیی قۆناغی جیابوونه‌وه‌كه كرد و گوتی: "27 ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتییه‌كه هه‌ڵوێستێكی سزاده‌ر په‌یڕه‌و ناكات. بڕیاری جیابوونه‌وه خۆی له‌خۆیدا به‌پێی پێویست سزاده‌ره. دوای 40 ساڵ پێكه‌وه‌بوون، هه‌موومان به‌رپرسیارێتیمان له‌ئه‌ستۆدایه بۆ جیابوونه‌وه به بێ كێشه".
توسك له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، 29ی نیسان به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی بەریتانیا، تێرێزا مه‌ی كۆده‌بێته‌وه.