Tevfik Durul
11 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
ئه‌سینا- AA
یۆنان نكوڵی له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی نێوان شاندی سه‌ربازیی توركیا و وڵاته‌كه‌ی، كه له باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆ ئه‌نجامدرا و تێیدا "شێوازه‌كانی جیاكردنه‌وه" تاوتوێكران، كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی یۆنان، ANA، كه تێیدا پشتی به زانیاریی سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانی ئه‌سینا به‌ستووه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه "كاربه‌ده‌ستانی یۆنان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی توركیادا دیالۆگیان نه‌بووه".
سه‌رچاوه‌كان نكوڵییان له‌وه‌شكردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه تاوتوێی رێكاره‌كانی رێگرییكردن له ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی گریمانه‌كراوی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن سوپای هه‌ردوو وڵات كرابێت، و بیروڕا ئاڵوگۆڕكرابێت و جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌باره‌ی پێشنیازه‌كان سه‌باره‌ت به میكانیزمی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه گریمانه‌كراوه‌كان كه له‌لایه‌ن سكرتێری گشتیی ناتۆوه ئاماده‌كراوه، شاندی یۆنان سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌ربازیی ناتۆیان كردووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان بانگه‌شه‌یان كردووه كه "هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره توركه‌كاندا نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها داكۆكییان كردووه له‌وه‌ی كه "له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه تهكنییهكاندا بیروڕا ئاڵوگۆڕ نه‌كراوه" و سه‌رچاوه دیپلۆماتییه یۆنانییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه ، ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی كه ئه‌نقه‌ره بڵاویكردووه‌ته‌وه، "به‌شێكه له هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی تابلۆیه‌كی ناڕاست له‌لایه‌ن توركیاوه به‌مه‌به‌ستی خۆدزینه‌وه له سزا گریمانه‌كراوه‌كان".
- وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردبوویه‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكردبوویه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی نێوان شاندی سه‌ربازیی توركیا و یۆنان، كه له باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆ ئه‌نجامدرا و تێیدا "شێوازه‌كانی جیاكردنه‌وه" تاوتوێكران، كۆتاییهاتووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكرابوویه‌وه، ئاماژه به‌وه‌كرابوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه تاوتوێی رێكاره‌كانی رێگرییكردن له ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی گریمانه‌كراوی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن سوپای هه‌ردوو وڵات كراوه، بیروڕا ئاڵوگۆڕكراون.
جه‌خت لهوهشكرابوویهوه كه كۆبوونه‌وه‌ی دواتر له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامده‌درێت.