Mehmet Nuri Uçar
08 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2021
سەنعا - AA
لە سەنعای پایتەختی یەمەن، ئاگر لە ناوەندێک کەوتەوە کە تیایدا کۆچبەران دەستبەسەردەکرێن، بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو رووداوەدا، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٠ی دیکەیش برینداربوون.
بەڕێوەبەری ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، کارمێلا گۆدو لە هەژماری خۆی لە تویتەر، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەستگیرکردنی کۆچبەران لە سەنعای پایتەختی یەمەن، ئاگر کەوتووەتەوە.
کارمێلا گۆدو باسی لەوە کرد کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو رووداوەدا، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٠ی دیکەیش برینداربوون کە برینی ٩٠یان سەختە. ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە زۆر زیاترە لەوەی راگەیەندراوە.
ناوبراو باسی لەوەیش کرد کە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی خزمەتگوزاری بەپەلەی تەندروستیی پێشکەش بە برینداران کردووە، ئاماژەی بەوەی کرد کە هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت.