سەنعا
دبپلۆماتکارێکی ئێرانی لە سەنعای پایتەختی یەمەن ھێرشی کرایە سەرو بە سەختی بریندارکرا. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران مەرزییە ئەفھەم بۆ ئاژانسی ھەواڵیی IRNA گوتی " ئەمڕۆ شەممە لە سەنعای پایتەختی یەمەن چەند چەکدارێکی نەناسراو ھەوڵی رفاندنی یەکێک لە دیپلۆماتکارانی ئێرانیان داوە، دوای ئەوەی دیپلۆماتکارەکە رەتیکردۆتەوە لەگەڵیان بچێ تەقەی لێکراوە."ئەفھەم لەبارەی رەوشی تەندروستیی دیپلۆماتکارەکە گوتی: "بە سەختی برینداربووەو ئێستا لەژێر چاودێریی چڕدایە."ھەروەھا سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەوە رایگەیاند، ئەو دیپلۆماتکارە ئێرانییەی بریندارکرابوو ئێستا لەژێر چاودێریی چڕدایە.پێشتر سەرچاوە ئەمنیەکان ھەواڵی مردنی دیپلۆماتکارەکەیان بڵاوکردبوویەوە.
ئەفھەم گوتی لەبارەی رووداوەکە لەگەڵ بەرپرسانی یەمەن لە پەیوەندیدان، بەردەوام زانیاری لەبارەی رەوشی تەندروستیی دیپلۆماتکارەکە وەردەگرن.
چەند مانگێکلەمەوبەر دیپلۆماتکارێکی دیکەی ئێرانی بەناوی ئەحمەد نیکباھات لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێنرا بوو.