Şerife Çetin,Rewa Mahmood Hasan
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ستراسبۆرگ -AA
نوێنەری باڵای سیاسەتی ئاسایش و کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا فێدێریکا مۆگرینی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی سەرکردەی هێزە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی لیبیا جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەر بۆ دەستبەسەراگرتنی تەرابلۆسی پایتەخت دەستی پێکردووە، بە "هێرش بۆسەر ئاشتی و هیوا" ناو برد و داوای کرد هەرچی زووترە ئاگربەست رابگەیەندرێت.
مۆگرینی لە دانیشتنێکی پەرلەمانی ئەورووپا کە تایبەت بە لیبیا لە ستراسبۆرگ بەڕێوەچوو، گوتەیەکی پێشکەش کرد و هێرشەکانی سەر تەرابلۆسی بەواتای هێرشی سەر ئاشتی و هیوا وەسف کرد.
مۆگرینی باسی لەوەش کرد کە لەژێر رۆشنایی پێشهاتەکانی ئێستادا چارەسەری سەربازیی بەکەڵک نایەت و دووپاتی کردەوە کە یەکێتی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامن لە پێکەوە کار کردن لەسەر ئەو پرسە.