Selen Valente Rasquinho
14 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2024
برۆکسل - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێڵ ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێتیی ئەورووپا بە توندی ئیدانەی هێرشی ئێرانی کردووە بۆ سەر ئیسرائیل.
لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، بۆرێل ڕایگەیاند: "یەکێتیی ئەورووپا بە توندی ئیدانەی هێرشی قەبوڵنەکراوی ئێران دەکات بۆ سەر ئیسرائیل. ئەمە گرژییەکی بێوێنەیە، هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر ئاسایشی هەرێمیی".
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە دوێنێ ئێوارە ئێران دەستیکردووە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێزی ئاسمانیی و دەریایی ئیسرائیلیش چاودێری درۆنەکان دەکات.
ئێرانیش ڕایگەیاند کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەست بە هێرشێکی گشتگیری بۆ سەر ئیسرائیل کراوە.