Selen Temizer
19 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2022
بڕۆکسل - AA
سەتەری توێژینەوەی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا، هۆشداری دا لەوەی سەدا ٤٤ی خاکی ئەورووپا رووبەڕووی مەترسی وشکەساڵی بووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی مانگی تەمووزی سەنتەرەکە کە بەریتانیاشی تێ کردووە، سەدا ٤٤ی خاکی ئەورووپا لە ئاستی ''هۆشداری'' و سەدا نۆی لە ئاستی ''ئاگاداری'' لەژێر مەترسی وشکبووندایە.
لە ئەورووپادا، ئیتاڵیا زۆرترین کاریگەری گەرمای لە رادەبەدەری لەسەرە و زۆرترین وشکەساڵی لە حەوزی رووباری پۆ لە باکووری وڵاتەکە دەبینرێت.
لە ئیسپانیا رێژەی یەدەگی ئاو بەڕێژەی سەدا ٣١ کەمترە لە تێکڕای ١٠ ساڵی رابردوو.
لە پورتوگال ئەو ئاوەی بەکاردەهێندرێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی هایدرۆئەلیکتریک لە تێکڕای حەوت ساڵی رابردوودا بەڕێژەی سەدا ٥٠ کەمی کردووە.
هاوکات بەرزی پلەکانی گەرما لە فەڕەنسا، رۆمانیا، ئیسپانیا، پورتوگال و ئیتاڵیا کاریگەری نەرێنیی لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی دروست کردووە.
لە کاتێکدا پشبینی نەرێنی لەبارەی کەشوهەوا دەکرێت بۆ مانگەکانی داهاتوو، ئەو دۆخەی دروست بووە سەرچاوەکانی دابینکردنی ئاو دەخاتە مەترسییەوە.
لەگەڵ ئەوەی ستراتیجییەتی کەمکردنەوەی وشکەساڵی لەئێستادا زۆر گرنگە، هاوکات باس لە گرنگیی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا و تێکچوونی سووڕی ئاو دەکرێت کە هۆکاری سەرەکی کێشەکەن.
وڵاتانی باشووری ئەورووپا کە ماوەی چەند رۆژێکە رووبەڕووی گەرمایەکی زۆر و ئاگری دارستانەکان بوونەتەوە لەمڕۆوە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وڵاتانی وەک بەلجیکا، ئەڵمانیا و بەریتانیا کاریگەرە و تیایدا هۆشداری دراوە و رێوشوێنی خۆپارێزی جۆراوجۆر گیراونەتەبەر کە پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما تا ٤٠ پلەی سەدی یان زیاتر بەرز ببنەوە.