Alp Özden,Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی (دۆسیەی رەزا زەڕاب لە ئەمریکا) رایگەیاند "پیلان دژی تورکیا لەئارادایە. ئامانجیان رووخاندنی ئابووریی تورکیایە. دۆسیەکە بەئامانجی خستنەوەی دەرەنجامی سیاسی لە تورکیا بەکاردەھێنرێت و بەڕێوەدەبرێت".
سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەولەت باخچەلی گوتیشی: "جەھەپە دەتوانێت رێچکەی کەسانی دیکە بگرێتە بەر، دەتوانێت پەنا بۆ سیاسەتی تۆمەتھەڵبەستن بەرێت. دەتوانێت لای وڵاتانی بیانی سکاڵا لە تورکیا بکات و کردوویەتی. ئەوەی دەکەوێتە سەر ئێمە ئاشکراکردنیەتی. لە مێشکی ئیفلاسی جەھەپە دەپرسم، کوڕ لە باوکەوە ئەسپسواری فێردەبێت و کچیش لە دایکەوە رازاندنەوەی سفرە، باشە ئێوە لە کێوە سیاسەتی فاسد و ناپاک فێربوون".