Meltem Bulur,Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئیدانه‌ی په‌لاماره خۆكوژییه‌كه‌ی دوێنێی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی كرد.
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه، به‌داخه‌وه هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی 17 كه‌س و برینداربوونی لانیكه‌م 30 كه‌سیان له په‌لامارێكی خۆكوژی له ناوچه‌ی نههرەوانی به‌غدا، پێگه‌یشتووه.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراقی دۆست و برا و داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداران ده‌كه‌ین. به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م په‌لاماره تیرۆرستییه ده‌كه‌ین. ئه‌م جۆره په‌لامارانه‌ی له قۆناغێكدا ئه‌نجامده‌درێت كه عێراق ئاستێكی گرنگی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تۆماركردووه، ناتوانن رێگری له هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی بگرن. توركیا سووره له‌سه‌ر درێژه‌دان به پشتگیرییه‌كانی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
دوێنێ دوو خۆكوژ له بازاڕێكی ناوچه‌ی نه‌هره‌وانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا خۆیان ته‌قانده‌وه.