Mohammed Baqi Hussein
18 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
له‌ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌كانی سوپای رژێمی سوریا بۆ سه‌ر گەڕەکێکی شارۆچكه‌ی راستانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته، 13 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئانادۆڵو له به‌رپرسانی به‌رگریی سڤیلی ناوچه‌كه وه‌ریانگرتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای سوریا، نشینگه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی راستانیان له‌باكووری شاری حمس بۆردومان كردووه.
له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 13 كه‌س له خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ژن و منداڵیشیان تێدابووه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
شارۆچكه‌ی راستان ده‌كه‌وێته نێوان شاره‌كانی حمس و حه‌ما و ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمدایه. ئاو و كاره‌بای شارۆچكه‌كه بڕاوه و یارمه‌تییه مرۆییه‌كانیشی بۆ ناچێت. رۆژانه‌ش هێزه‌كانی سه‌ربه رژێم له‌ڕێگه‌ی وشكانی و ئاسمانییه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و شارۆچكه‌یه.