Hemın Othman Mohammed,
18 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
به‌هۆی به‌شداری كردن له پرسه‌ی دوو ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌دا و به‌تۆمه‌تی بانگه‌شه كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" و "هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كین و دوژمنایه‌تی" و "په‌سندكردنی تاوان و تاوانبار"، داوای سزادانی په‌رله‌مانتاری پێشووی شاری باتمانی هه‌ده‌په ئایلا ئاكات ئاتا ده‌كرێت به دوو ساڵ تا 10 ساڵ زیندانی.
ئه‌و سكاڵانامهیهی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری بیسمیل-ه‌وه له‌سه‌ر ئاتا ئاماده‌كراوه، له‌لایه‌ن پێنجه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كره‌وه په‌سه‌ند كرا.
له سكاڵانامه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت كه ئاتا ته‌رمی دوو چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكی دادوه‌ری مالاتیا وه‌رگرتووه‌ته‌وه كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیادا له شارۆچكه‌ی هیزانی به‌دلیس كوژرابوون و هێنابوونییهوه بۆ شارۆچكه‌ی بیسمیلی دیاربه‌كر.
هاوكات له سكاڵانامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه پێش به‌خاكسپاردنی ته‌رمه‌كان دوو هه‌زار كه‌س كۆبوونه‌ته‌وه و له گۆڕستان ئاتا گوتاری پێشكه‌ش كردوون.
له سكاڵانامه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه دوای به‌خاك سپاردنه‌كه، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی محەمەد شاهین ده‌میر هه‌وڵیداوه بۆمب بگرێته هێزه ئه‌منیه‌كان، به‌ڵام به‌خۆیدا ته‌قیووه‌ته‌وه و برینداربووه، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه. له پاش ئه‌وه ئاتا چووه‌ته به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئاسایش‌دا بووه‌ته مشتومڕی.
له سكاڵانامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئاتا له گوتاره‌كه‌ی سه‌ر گۆڕستان و به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هاندانی خه‌ڵكی داوه بۆ رق و كین و دوژمنایه‌تی، په‌سندكردنی تاوان و تاوانبار و سووكایه‌تی كردن به كارمه‌ندانی حكوومی. ئه‌مه و به‌تۆمه‌تی "بانگه‌شه كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" ، "هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كین و دوژمنایه‌تی" و "په‌سنكردنی تاوان و تاوانبار"، داوای سزادانی په‌رله‌مانتاری پێشووی شاری باتمانی هه‌ده‌په ئایلا ئاكات ئاتا ده‌كرێت به دوو ساڵ تا 10 ساڵ زیندانی.