Muhammed Bilal Kenasari,Mazın Asad
26 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیزەر ناوێرت رایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ تورکیا لەبارەی پرسی سەربازیيەوە کراوەن و گوتی: "هیچ جۆرە گرژیەکمان ناوێت".
ناوێرت لە وەزارەت وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوەو ئاماژەی بەوەدا لەڕووی سەربازی و دیپلۆماسیيەوە لەگەڵ تورکیا قسەیان کردووەو گوتی: " سەرۆک ترەمپ لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان وھەروەھا تیلەرسن لەگەڵ چاوشئۆغڵو لە گفتوگۆکانیاندا لەرووی سەربازيیەوە زۆر ڕوون بوون. کە هیچ جۆرە گرژیەکمان ناوێت".
لەبەرامبەر وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەمریکیەکان لە منبج دەردەهێنن، ناوێرت ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بەناوی وەزارەتی بەرگریەوە قسە ناکات تەنیا دەتوانێت لەسەر ئەو کارمەندانە قسە بکات کە سەر بە وەزارەتی دەرەوەن".
ناوێرت باسی لەو راگەیەنراوەی کۆشکی سپی کرد کە لە دوای پەیوەنديی تەلەفۆنی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڵاوکراویەوە و گوتیشی: "روونکردنەوەی ئێمە ئاشکرا و بە وردی بوو. سەرۆک ترەمپ و وەزیری دەرەوە (تیلەرسن) نیگەرانی قوڵی خۆیان لەبارەی عەفرین خستووەتەڕوو".
لە دوای بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ترەمپ لەلایەن کۆشکی سپییەوە، لایەنەکان رەخنەیان لە ئیدارەی ئەمریکا گرت بەوەی کە ناوەڕۆکی گفتوکۆیەکەیان بە تەواوی بۆ رای گشتی بڵاەنەکردووەتەوە. سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو کە چەندین خاڵی ئەو راگەیەنراوەی ئەمریکا کە لەبارەی گفتوگۆیەکەی ترەمپ و ئەردۆغان بڵاویکردبووەوە، لە بنەڕەتدا لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بوونی نەبووە.