واشینتۆن
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما داوای لە وەزیری بەرگری وڵاتەكهی کردووە پلانێک بۆ کشاندنەوەی ھێزە سەربازییەکان لە ئەفغانستان بۆ كۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ئامادە بکا.
بە پێی لێدوانێکی چاپەمەنی کۆشکی سپی، ئۆباما لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەفغانستان حامد کارزاییدا باسی له ئامادەکاری ھەڵبژاردن لە ئەفغانستان، پرسی دانوستان لەگەڵ تالیبان و ھەروەھا رێککەوتنی ئەمنی نێوان ھەر دوولا کردووە.
ئۆباما خۆشحاڵی خۆی بۆ دەستپێکردنی پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردن بە رێکوپێکی دەربڕیوە و داوای بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دیموکراتیی کردووە و جەختی لەوە کردۆتهوه كه ئەمریکا پشتگیری ھیچ لایەنێک ناکا، چونکە پێویسته خەڵکی ئەفغانستان بۆ خۆی بڕیار لە سەر ئەوە بدا کە کێ دەکاتە بەڕێوەبەری خۆی.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.