نیویۆرک
لەگەل رێپێدانی ناردنی کۆمەک و یارمەتی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ خەڵکی سوریا، ١٩٣ ئەندامی رێکخراوەی كاروباره كتوپڕهكان لەبارەی تاوتوێکردنی رەوشی سوریا کۆبوونەوەیەکیان رێکخست.
جێگری رێکخەری کاروبارە کتوپڕەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کیونگوا کانگ لەبری ڤالێریا ئامۆسی رێکخەر قسەی کرد و گوتی: "لەوەتەی شەڕی ناوخۆی سوریا ھەڵگیرساوە، کە نزیکەی سێ ساڵە درێژەی ھەیە، زیاتر لە سەد ھەزار کەس کوژراون و ٦٨٠ ھەزار کەسیش بریندار بوونە".
کانگ ھەروەھا گوتی: "زیاتر لە ٦.٥ ملیۆن کەس ماڵەکانیان جێھێشتووە و بە ئاوارەیی دەژین. تەنیا لەو ماوەیەدا ٥٠٠ ھەزار کەس لە حەلەب و دەوروبەری لە ترسی شەڕ و پێکدادان ماڵەکانیان جێھێشتووە. زۆربەی تەلار و خانووەکانی ئەو وڵاتە بۆتە وێرانە، بازارە قەرەباڵغەکان ئێستا ناناسرێنەوە. سەدا ١٨ی قوتابخانەکان کەڵکی ئەوەیان نەماوە وانەیان تێدا بخوێنرێ. ھەروەھا سەدا ٦٤ی نەخۆشخانەکان ئێستا تایبهتمهندی نەخۆشخانەیان لەدەستداوە. سەدا ٥٠ی بۆڕیەکانی ئاوی پاک شکێنراون. زۆربەی مۆزەخانەکان ھیچیان بەسەر ھیچەوە نەماوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.