هه‌ولێر - AA
سكرتێری ده‌سته‌ی مافی گشتی، بۆتان به‌كر ده‌ڵێت داواكاری گشتی گه‌رمیان راسپێردراوه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دواتر بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سەر به‌رپرسانی كه‌مته‌رخه‌م بجوڵێنن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ گوته‌بێژی سه‌رۆكی داواكاری گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی گشتی له‌و ده‌زگایه رێكخست بۆ خستنه‌ڕووی كار و چالاكییه‌كانی له ساڵی 2017.
له‌وباره‌یه‌وه و له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی، دادوەر دڵشاد فایز رایگه‌یاند "ده‌سته‌ی وردبینی له دۆسییه‌كانی تاوانی گه‌وران، ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌ڵساوه له لایه‌ن ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به وردبینی و ده‌ربڕینی سه‌رنجییان له‌سه‌ر هه‌زار و 179 له‌و حوكمانه‌ی كه له لایه‌ن دادگه‌كانی تاوان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه و ره‌وانه‌ی دادگای ته‌میز كراوه كه سزاكانییان بریتی بووه له سزای هه‌تا هه‌تای یان سزای له‌سێداره‌دان، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی وردبینی له دۆسییه‌كانی تاوانه‌كانی نه‌وجه‌وانان، ئه‌م ده‌سته‌یه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی داواكاری گشتییه‌وه هه‌ڵساوه به وردبینی و ده‌ربڕینی راو و سه‌رنجییان له 818 له‌و بڕیارانه‌ی كه له لایه‌ن دادگه‌كانی نه‌وجه‌وانان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه و ره‌وانه‌ی دادگای ته‌میز كراوه كه جۆری تاوانه‌كان جنایات بووه، له‌باره‌ی ده‌سته‌ی راوێژكاری زیاتر له 68 راوێژ بۆ كه‌یسه‌كان كراوه، ده‌سته‌ی تانه‌لێدان له به‌رژه‌وه‌ندیی یاسا ئه‌میش 10 تانه بوو".
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسی له‌وه كرد كه ده‌سته‌ی مافی گشتی له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی 39 جوڵاندنی سكاڵای داوای مافی گشتییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ دانانی 332 نوێنه‌ر، له‌گه‌ڵ 374 به‌دواداچوون.
هه‌رچی په‌یوه‌ندداره به فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ئه‌وا هه‌زار و 491 جوڵاندنی سكاڵای داوای مافی گشتی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ دانانی 201 نوێنه‌ر و له‌گه‌ڵ به‌دواداچوونی 344 كه‌یس، هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له دهۆك و ده‌وروبه‌ری ئه‌وا 22 جوڵاندنی سكاڵای داوای مافی گشتی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ 331 به‌دواداچوون، هاوكات فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 470 جوڵاندنی سكاڵای داوای مافی گشتی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ 25 سكاڵا له‌سه‌ر كه‌یسی بندیواره‌كان، فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له گه‌رمیان و ده‌وروبه‌ری 132 جوڵاندنی سكاڵای داوای مافی گشتی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ 280 به‌دواداچوون، ئه‌مه و فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری 46 جوڵاندنی سكاڵای داوای مافی گشتی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ 16 به‌دواداچوون.
له درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یدا گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی دڵشاد فایز بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن روونی كرده‌وه "سه‌رجه‌م داواكانی مافی گشتی بریتییه له دوو هه‌زار و 200 سكاڵا كه داواكاری گشتی له پارێزگاكانی هەرێم جووڵاندوویه‌تی له‌دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ست درێژییان كردووه‌ته سه‌ر موڵك و ماڵی گشتی و به‌ته‌نها تاوانه‌كانی زێده‌ڕۆیی نیوه‌ی ئه‌م ژماره‌یه بووه، هه‌روه‌ها داواكای گشتی له‌رێگه‌ی لێژنه‌كانی تۆماركردنی داوای مافی گشتی له شاره‌كان به ملیاره‌ها دیناری بۆ گەنجینەی ده‌وڵه‌ت گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و كاری كردووه له كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بندیوار و خانه‌نشینی نایاسایی پله باڵاكان خۆشبه‌ختانه ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و سكرتارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه یاساكانییان ئاماده‌كردووه و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان و چاره‌سه‌ری نه‌هێشتنی ئه‌م حاڵه‌تانه، هه‌روه‌ها كارمان كردووه به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی سیسته‌می كارگێڕی و بانكه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامهوانانیشدا سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایانه‌ی به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كراون به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌و ره‌فتارانه‌ی به‌شێك له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی پێی هه‌ستاون، سكرتێری ده‌سته‌ی مافی گشتی له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی، بۆتان به‌كر گوتی: "له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رۆژانی دواتر روویاندا ئه‌وانه‌ی كه له كه‌ركووك وده‌وروبه‌ری روویاندا فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی گه‌رمیان كردووه راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن و ئه‌وان له‌كۆتایی كاره‌كانیاندان بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرسی كه‌مته‌رخه‌م رێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر وه‌ربگیرێت".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی ناوبراو گوتی" سكاڵا كه تۆمار ده‌كرێت له پۆلیس یان دادگاكان، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه داواكاری گشتی تۆماریان ده‌كات یان ئه‌وانی به‌داخه‌وه خهڵكییان لێ كوژراوه ئه‌گه‌ر سكاڵا تۆماربكه‌ن ده‌بێت داواكاری گشتی ئاگاداربكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌یانكرد ئه‌وا داواكاری گشتی ده‌بێت سكاڵا تۆمار بكات له‌وباره‌یه‌وه".
له‌باره‌ی دیارترین ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه داواكاری گشتی كاری له‌سه‌ركردوون بۆ ساڵی 2017 بۆتان به‌كر گوتی "گرنگترین كێشه‌كان بریتی بوون له ئه‌نجامدانی تاوانی زێده‌ڕۆیی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ماڵك و موڵكی حكوومه‌ت، ساڵی 2017 رێژه‌كه زۆر زیادبووه له‌وباره‌یه‌وه و دادگاكانیش كاری خۆیان كردووه له‌وباره‌یه‌وه و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه لایه‌نی جێبه‌جێكاره تا چه‌ند كاره‌كان ده‌كات".
ده‌رباره‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش بۆتان بەکر گوتی: "داواكاری گشتی چاره‌سه‌ری خستووه‌ته روو بۆ حكوومه‌ت بۆ كار له‌سه‌ركردنی".
له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی دژ به رۆژنامه‌نووسان بۆتان به‌كر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا روونی كرده‌وه "داواكاری گشتی ده‌سه‌ڵاتی داخستنی هیچ كه‌ناڵێكی نییه كه وه‌كو تۆمه‌ت به‌داخه‌وه خراوه‌ته پاڵی ئێمه، به‌ڵكو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌ویش به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی كه ده‌بێت مامه‌ڵه بكات ئه‌ویش ته‌غریم كردنه نه‌وه‌ك داخستن".
دڵشاد فایز له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا و رایگه‌یاند "له ده‌سه‌ڵاتی داواكاری گشتی هه‌یه به‌پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كه سكاڵا بجوڵێنێت له‌دژی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی ناپارێزێت، به‌داخه‌وه كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ئه‌و ئیتیكهی نه‌پاراست و ئێمه‌ش سكاڵامان له‌سه‌ر تۆماركردن".
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووستان، دڵشاد فایز گوتی "ئێمه له‌هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك لێژنه‌یه‌كمان هه‌یه و پێكهاتووه له‌چه‌ند ئه‌ندامێك هه‌ر زانیارییه‌ك بۆمان بێت یان خۆمان بیزانین ئه‌گه‌ر راستی هه‌بێت ئه‌وا داوای سكاڵا جوڵاندن ده‌كه‌ین له‌دژی ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵساوه به پێشێلكردنی مافی گشتی له‌نێویاندا مافی رۆژنامه‌نووساندا، ئێمه سكاڵامان له دادگاكانی هه‌ولێر و له سلێمانیش تۆماركردووه دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشێلكارییان دژ بە رۆژنامه‌نووسان كراون و ئێمه‌ش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وتیش گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی، دادوەر دڵشاد فایز گوتی: "ئێمه چه‌ندین جار به‌دواداچوونمان كردووه بۆ ئه‌و كه‌یسه و جارێك داوای راپۆرتی زانیاری و داتامان لێ‌كردن، به‌ڵام ئه‌وان به‌زمانی ئینگلیزی بۆیان ناردووین و گوتمان بیكه‌نه‌وه به زمانی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی باشتر لێی تێبگه‌ین و له زانیارییه‌كان وردتر بكۆڵینه‌وه".
news_share_descriptionsubscription_contact

