Yusuf Aydın Deniz/Mehmet Ali Kemal
31 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
ئاژانسی ئانادۆڵو ئەنجامەکانی 26هەمین هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان كە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو یەكی تشرینی دووەم ئەنجامبدرێت، لەرێگەی هەواڵەكانییەوە بە دە زمان، بڵاودەكاتەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو ئامادەكارییەكانی بەمەبەستی گواستنەوەی ئەنجامەكان لەسەر سندووقەكانی دەنگدانەوە، تەواوكردووە و چركە بە چركە زانیاری لەبارەی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان دەداتە بەشداربووانی و لەهەموو ناوەندەكانی هەڵبژاردنەوە ئەنجامەكان بەشێوەی ''ئۆنڵاین'' دەگوازێتەوە.
بەمەبەستی پڕكردنەوەی ئەو خواستە زۆرەی سەبارەت بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیە، ئاژانسی ئانادۆڵو لەرووی ژمارەی رۆژنامەوان و ئەو كەسانەی زانیارییەكان ئامادە دەكەن، ئامادەكاری باشی كردووە و ئەنجامەكان لە توركیا و دەرەوەی وڵاتەوە لەسەرجەم ناوەندەكانی هەڵبژاردنەوە بەشێوەیەكی خێرا و متمانپێكراو بۆ رای گشتی دەگوازێتەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو بەراوردی نێوان هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە و هەڵبژاردنەكانی رابردوو وەك خزمەتگوزارییەك پێشكەش بە بەشداربووانی دەكات.
دابەشبوونی دەنگی پارتەكان بڵاودەكاتەوە و لەرێگەی هەواڵی بەپەلەوە ناوی ئەو كاندیدانە رادەگەیەنێت كە سەركەوتنیان بەدەستهێناوە. ئەمە جگەلەوەی ژیانی كاندیدانی سەركەوتوو و وێنەكانیان پێكەوە پێشكەشی بەشداربووان دەكرێت.
پەخش لە ناونیشانی ''secim.aa.com.tr''ەوە
بەمەبەستی گەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان بەخێراترین شێوە، ئاژانسی ئانادۆڵو هەموو ئامادەكارییەكانی لەبوارەكانی پرۆگرامسازی، تەكنیكی و كارمەندەوە تەواوكردووە و لەسەرانسەری وڵاتدا تۆڕی پەیامنێرانی پێكهێناوە، ئەمە جگە لەوەی ماڵپەڕێكی بۆ گواستنەوەی زانیارییەكان ئامادەكردووە.
لە ماڵپەڕی ''secim.aa.com.tr''ەوە چركە بەچركە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و هەموو ئەو ئەنجامانەی پەیوەستن بە هەڵبژاردنەكانەوە لەگەڵ گرافیكەكانیاندا بڵاودەكرێتەوە.
لەرێگەی ئەو ''ئایفرەیم كۆد''ەوە كە ئاژانسی ئانادۆڵو دابینی دەكات، بەشداربووان دەتوانن بچنە نێو ماڵپەڕی ''secim.aa.com.tr''ەوە.
ئەو ماڵپەڕانەی ئینتەرنێت كە دەیانەوێت ماڵپەڕی ''secim.aa.com.tr'' بەكاربهێنن، لەرێگەی بەستنەوەی ماڵپەڕەكانیانەوە بەو ''ئایفرەیم كۆد''ەی دەیاندرێتی، دەتوانن هەموو ئەو نەخشە و گرافیك و زانیارییانە لە ماڵپەڕەكانیاندا بەكاربهێنن كە بۆ ''هەڵبژاردنەكانی یەكی تشرینی دووەم'' ئامادەكراوە.
لە هەڵبژاردنەكانی یەكی تشرینی دووەمیشدا بژاردەی میدیای توركی دیسان ئاژانسی ئانادۆڵووە. نزیكەی كەسەدا 90ی دامەزراوەكانی میدیایی بەشدارییان لە پەخشی تایبەت بە هەڵبژاردندا كردووە.