Hemn Baban
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
ھەولێر - AA
سهرۆكی بهرهی توركمانی عێراقی، ئهرشهد ساڵحی رایگەیاند "بەرامبەربە رژێمی بەعس و عەلی کیمیاوی خاوەن ھەمان بیروڕابووین".
ئەرشەد ساڵحی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت کە ئەوان دوژمنی کورد و عەرەب نین، بەڵکو دژی ئەو سیاسەتمەدارە کوردنانەن کە "نەوتی کەرکووک دەدزن".
سهرۆكی بهرهی توركمانی عێراقی، ئهرشهد ساڵحی لەوبارەیەوە نووسیویەتی "ئێمە رێز لە میللەتی کورد دەگرین، چونکە رژێمی پێشوو ئێمەی بەیەکەوە لە سێدارەدا و زیندانیکردین. لە ساڵی ١٩٨٠ بەیەکەوە لەگەڵ شێخ فەتاح کە خەڵکی رانیە، عەلی بابان کە خەڵکی دھۆک و کاک مۆفەق کە خەڵکی شاری کوێسنجق بوون لە زیندان بووم".
ھەروەھا دەشنووسێت "بەرامبەربە رژێمی بەعس و عەلی کیمیاوی خاوەنی ھەمان بیروڕابووین".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەدرێژەی ئەو پۆستەی کە لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "کۆمەڵکوژی ئەنفال کە لە ساڵی ١٩٨٧ دژبە کورد ئەنجامدرا و ئەو گوندە کوردیانەی کە لە لایەن عەلی کیمیاویی-یەوە خاپوورکران دواتر ئەو مەڕوماڵاتانەی کە لە گوندەکان دەھێندرانە بازاڕەکان بۆ فرۆشتن، ئێمە داوامان لە ھەموو پێشنوێژ و وتارخوێنەکانی تورکمان کرد بۆ ئەوەی فەتوایەک بدەن کە کەس ئەو مەڕوماڵاتانە نەکڕێت و کڕین و فرۆشتنی پێوەنەکەن".
ھەروەھا دەشڵێت "ئێمە دژی میللەتی کورد نین ئێمە دژی ئەو سیاسەتمەدارە کوردانەین کە نەوتی شاری کەرکووک دەدزن".
ئەرشەد ساڵحی لە کۆتایی پۆستەکەی لە فەیسبوک ئەوەشی نووسیوە "ھەموو کاتێک جەنگاوەرانی کورد دژبە رژێمی بەعس و داعش جەنگاون".