Sangar Hamad Azeez
14 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2015
واشنتۆن
سهرۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا باراك ئۆباما، لەبارەی پەلامارەکەی پاریس: "تۆقاندنی هاووڵاتیانی سڤیل کارێکی قێزەونە".
ئۆباما گوتی: "ئەو پەلامارە تەنیا بۆسەر پاریس نییە، یاخود تەنیا بۆسەر گەلی فەڕەنسا نییە، بەڵکو ئەم پەلامارە بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی و بەهاکانی مرۆڤایەتییە، دەیانەوێت لە رێگەی ئەو تەقینەوە ترس بخەنە نێو دڵی هاووڵاتیانی فەڕەنسییەوە. پێویستە ئەنجامدەری تەقینەوەکان دەستگیر بکرێن رادەستی دادگا بکرێن. پێویستە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانمان ئەوەی لە تواناماندایە ئەنجامی بدەین هەتا تەواوی ئەو تۆڕە تیرۆریستییانە ئاشکرا دەکەین و رادەستی دادگەیان دەکەین".
هەر لەم بارەوە، وەزیری نیوخۆی ئەڵمانیا تۆماس دی مایزەری، بەمەبەستی یارمەتیدانی فەڕەنسا داوای کرد "حکوومەتی فەڕەنسا رێ بدات هەتا هێزێکی تایبەتی رەوانەی پاریس بکەن".