واشنتۆن
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵیCNN دا گوتی" ئه‌گه‌ر روسیا قه‌بوڵكردنی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سوریا به راستیی به‌ڵگه‌كانی چه‌كی كیمیاییه‌وه به‌ند ده‌كات، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا خاڵێكی باشه. جگه له‌وه بنبڕكردنی چه‌كی كیمیایی خواستی له‌مێژینه‌ی ئێمه‌یه. چه‌كی كیمیایی سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر جیهان به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی".
ئۆباما گوته‌كانی (ڤلادیمێر پۆتین) سه‌رۆكی روسیای به پێشهاتێكی نوێ دانا‌و رایگه‌یاند ، پێویسته به‌دواداچوونی بۆ بكرێ، تاكو ڕوسیا په‌ره به‌و بیر‌و بۆچوونه‌ی بدات له‌مه‌ڕ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی "هیواخوازین ئه‌و داواكاریه‌ی ڕوسیا ته‌نیا به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌ی زیاتری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بێ و هه‌وڵێك نه‌بێـت بۆ به‌ده‌ستهێنانی كاتی زیاتر‌و دواخستنی ئێمه له كاره‌كانمان".
ئۆباما كه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی جیاوازدا كردووه، ئاشكرای كرد ته‌نیا متمانه به‌ده‌ست هێنان بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گرنگ نیه، به‌ڵكو ئێمه ده‌بێت دڵنیابین له بهكارنههێنانهوهی چه‌كی كیمیایی.
له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌دا ئۆباما باسی له دوایین هه‌ڵوێسته‌كانی روسیا سه‌باره‌ت به سوریا كرد‌و رایگه‌یاند " پێویسته هێرشی سه‌ربازی بۆ سوریا دوای به‌ده‌ستهێنانی پشتگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی زۆره‌وه ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مریكا له‌هه‌وڵداندایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی زیاتری وڵاتان".
ئۆباما گوتیشی" له كاتی بینیی ڤیدیۆی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌وه به‌ته‌واوی هه‌ستم جوڵا. له ته‌واوی جیهاندا رووداوی سه‌یرو مه‌ترسیدار ڕووده‌ده‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی سوریا ته‌واو جیاواز‌و ههستبزوێنتره".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رێنهدان له‌لایه‌ن كۆنگریسه‌وه نه‌دا.