قاھیرە
پێشتر لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی میسر، بڕیاری داخستنی رێکخراوی ئیخوان موسلیمینی میسر درا بوو، ئەمڕۆ چوار شەممە بە رێکخراوێکی تیرۆریست لە قەڵەمدرا.
جێگری سەرۆکوەزیرانی میسر ھیشام عیسا، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا، کۆمەڵی ئیخوان و رێکخراوەکانی سەر بەو کۆمەڵەی لە ناوەو دەرەوەی میسر بە "تیرۆریست" لە قەڵەمدا و رایگەیاند: سەرجەم ئەو کەسانەی ئەندامی رێکخراوەکانی سەر بە ئیخوانن، لەرێی یاساوە سزا دەدرێن.
بڕیارەکە بەپێی یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر لە لایەن عیساوە خوێنرایەوە. رۆژی ٢٤ی کانوونی یەکەم، لەتەقینەوەیەکدا لەبەردەم تەلاری ئاسایشی دەخیلیە لەپارێزگای مەنسوورە ١٦ کەس کوژران و ١٠٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
دوای ھێرشەکە گوتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی میسر شەریف شەوقی و سەرۆکوەزیرانی میسر حازم بەبلاوی، ئیخوانیان تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە و بە رێکخراوێکی تێرۆریست لە قەڵەمیاندا بوو.
دواتر بەبلاوی لە لێدوانێکدا گوتی: "بێ دوو دڵی لەپشتی ئەم رووداوە لایەنی تیرۆریستی ھەیە، بەڵام نامەوێت بەپەلە بڕیار لەسەر بوونی گروپی تێرۆریست بوونی ئیخوان بدەم".