به‌غدا
به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن به‌ر له په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2014 لێژنه هونه‌ریه‌كان و پسپۆران بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك كۆببنه‌وه.
ئه‌م پێشهاته‌ش دواى ئه‌وه هات كاتێك رۆژى چوارشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نورى مالكى له نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى له ده‌ڤه‌رى كه‌سك له به‌غدا پێشوازى له سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى كرد.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه كۆپیه‌كى گهیشتۆتهى ده‌ستى ئاژانسى ئه‌نادۆڵو، گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا له‌سه‌ر چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى فیدارل و پرۆژه‌ى بوجه‌ى و پاره‌ى نه‌وت بووه.
به‌یاننامه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه پێویستى هاوكارى ئه‌منى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له دژى تیرۆر دووپاتكرایه‌وه و بڕیاریاندا لێژنه‌كانى هونه‌رى و پسپۆڕانى ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك به‌ر له په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌ى بودجه كۆببنه‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌یاننامه‌كه زانیارى زیاترى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه؛ به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نادۆڵو دووپاتیكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌دا هه‌ردوولا پرسى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جیهان به رێگه‌ى توركیا و تێستى ناردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له هه‌فته‌ى رابردوو گفتوگۆكران.