پەکین
سەرۆکی سوریا ( بەشار ئەسەد) لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی رەسمی چین رایگەیاند: دوای پێکھاتنی روسیا و ئەمریکا ژمارەیەک لە چاودێرانی نەتەوەیەکگرتووەکان مانگی داھاتوو سەردانی سوریا دەکەن.
ئەسەد گوتی" باوەڕ ناکەم تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ سوریا بتوانێ چەکە کیمیاییەکانی خۆی لەناو بەرێ یان بۆ وڵاتێکی دیکە بیانگوازێتەوە، بەڵام سوریا دەتوانێ کاربکات لە بواری پێدانی زانیاریی لە سەر ژمارە و چۆنێتی دروستکردنی چەکی کیمیایی خۆی بە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و رەخساندنی ھەلی کار کردنی تیمی پشکنینی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان".
بەشار ئەسەد ھەروەھا گوتی" رەنگە کارکردنی تیمی پشکنینی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە چەندین ناوچەدا رووبەرووی ئاستەنگ ببنەوە، چونکە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە چەندین وڵات فەرمان وەردەگرن و ھەوڵ بۆ دروستکردنی ئاستەنگ خستنە بەردەم کاری تیمی پشکنینی نەتەوەیەکگرتووەکان دەدەن".
ئەسەد لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا پێی لەوەناوە کە لەمێژە سوریا دەستی بە وەبەرھێنانی چەکی کیمیایی کردووە، ژمارەکی زۆر چەکی کیمیایشی ھەیە " زیاتر لە ٤٠ ساڵە چەندین ناوچەی وڵاتەکەمان داگیرکراون کەچی سوپای سوریا تا ئێستە ھەر چەکی رێگەپێدراوی بەکار ھێناوە، ئێستا ئەو چەکانە لە ژێر کونترۆڵی توندی سوپا دان و ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ناتوانن بگەنە ئەو چەکانە".