Muhammet Ali Kemal
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان، ١٨٥ سەرنشینی ناو پاسێک و مینی پاسێکیان رفاند کە بەنیازبوون لە کابوڵی پایتەختەوە بەرەو ویلایەتی قندوز بڕۆن.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قندوز، هیجرەتوڵڵا ئەکبەری لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکرد، چەکدارەکان پاسەکە و مینی پاسەکەیان لەسەر رێگای شارۆچکەی عەلی ئابادی سەربە ویلایەتی قندوز راوەستاندووە.
ئەکبەری باسی لەوەشکرد کە چەکدارانی تاڵیبان، ١٨٥ سەرنیشینی هەردوو ئۆتۆمبیلەکەیان رفاندووە و دوای چەند سەعاتێک ١٦٠ کەسیان ئازادکردووە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قندوز جەختی لەوەكردەوە بێ ئەوەی هۆیەکەی زانرابێت چەکدارەکان شەش لە سەرنشینەکانیان کوشتووە و هیچ زانیارییەکیش سەبارەت بەو شوێنەی بارمتەکراوەکانیان بۆ بردووە لە ئارادا نییە.
هیجرەتوڵڵا ئەکبەری ئاشكرای کرد کە هەوڵەکان بەمەبەستی ئازادکردنی سەرنشینەکانی دیکە دەستی پێکردووە. بەڵام تا ئێستا تاڵیبان سەبارەت بە رووداوەکە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.