دۆسڵدۆرف
دوای بەرزکردنەوەی سکاڵایەک لە ویلایەتی مێتمان لەسەر ئافرەتێکی باڵاپۆش لە شوێنی کارەکەی، دادگای ئیدارەی مێتمان بڕیاریدا ھیچ جۆرە ڕێگرییەک نییە لەسەر لەچک کردن و باڵاپۆشی لە شوێنی کارکردندا.
ئەو دادگایە روونیکردۆتەوە یاسای قەدەغەکردنی باڵاپۆشی کە لە قوتابخانەکاندا بەسەر مامۆستاکاندا پەیڕەودەکرێ، کەسانی دیکە کە لە شوێنی تر کار دەکەن ناگرێتەوە.
ئۆغوز ئوچونجو، سکرتێری گشتی دیدی میللی کۆمەڵگەی ئیسلام خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر ئەو بڕیارەی دادگا دەربڕیو رایگەیاند: نابێ واسەیری ئەو بڕیارە بکەین کە تەنیا لەبەر ئەوەی ئافرەتێکی باڵاپۆش مافەکەی بۆ گەڕاوەتەوە ئیتر ئافرەتانی باڵاپۆش گەیشتون بە مافەکانی خۆیان.
لەو بارەیەوە گوتی:" دەبینین بڕیاری قەدەغەکردنی لەچک کاریگەریی زۆر خراپی کردۆتە سەر بازاڕ، زۆرێک لە ئافرەتان مەحرومن لە کارکردن لە دەرەوەوەدا. دەبێ جارێکی دیکە حکومەت چاو بە بڕیارەکانیدا بخشێنێتەوە لەبەرامبەر یاساغکردنی باڵاپۆشیدا".