هەولێر
لە سەرەتای پەیامەکەی مەسعود بارزانیدا هاتووە: "له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان حكوومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان به پێویستم زانی هه‌ڵوێستی شه‌خسیی خۆم ڕابگه‌یێنم، چونكه له‌باره‌ی هه‌ڵوێستیی من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، هه‌ندێ لێكدانه‌وه‌ی میزاجی و حوكمی پێشوه‌خته و دوور له زانیاری خراونه‌ته‌ڕوو. كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه به‌بێ ئیراده‌ی خۆی دابه‌شكراوه. ئه‌و دابه‌شكردنه‌ش وه‌ك واقعێكی تاڵ به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پێندراوه. له‌پێناو گۆڕینی ئه‌م واقیعه خوێنێكی زۆر ڕژا، كه‌چی واقعه‌كه هێشتا له‌ڕووی جوگرافی و سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌م خوێن و قوربانییه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان پاراست. سه‌د ساڵه وه‌ك كورد دژی زوڵم و زۆرداری و داگیركاری شه‌ڕمان كردووه، نه ئێمه توانیمان واقعه‌كه بگۆڕین و نه به‌رانبه‌ره‌كانیشمان توانیان ئێمه له‌ناوببه‌ن. بۆیه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه شه‌ڕ هیچ ده‌ستكه‌وتی نابێ و، پێویسته سوود له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی وه‌ربگرین و به‌ره‌و ئاشتی و گفتوگۆ بچین".
لە درێژەی پەیامەکەدا لەبارەی تورکیاوە هاتووە: "ئه‌گه‌ر به دیدێكی واقعیانه سه‌یری بارودۆخی توركیا بكه‌ین ده‌بینین كه به‌ر له هاتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، ناوی كورد و كوردستان و گشت هێمایه‌كی كوردی قه‌ده‌غه بوو. زۆر هه‌وڵماندا كه زه‌مینه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه له توركیا دروست ببێت، دوای گفتوگۆ و دانیشتنی زۆر ده‌ركه‌وت كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و شه‌خسی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان سیاسه‌ت و بۆچوونێكی تازه و جیاواز له حیزبه‌كانی رابردووی توركیایان هه‌یه به‌رامبه‌ر كورد. بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌وڵماندا كه به‌شداری گفتوگۆ ببن و به‌ڕێز ئۆجه‌لانیش وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی دانوساندنی ئاشتی و كرانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. ئه‌وه‌ش پێشكه‌وتنێكی زۆر گرنگ بوو، چونكه پێشتر بینیمان حكوومه‌ته‌كانی پێش حكوومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان چ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی پڕ له سووكایه‌تیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان ده‌كرد. ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی باشی لێكهوتهوه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی بواری دانوستاندنی راسته‌وخۆ بڕه‌خسێت و، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی ئاشتی زۆر به باشی به‌ڕێوه‌بچێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر كۆسپی زۆر هاتنه پێش . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، پڕۆسه‌كه هه‌ر به هه‌بوو حیسابده‌كرا، به‌تایبه‌تی كه ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌ڕێز ئۆجه‌لان و پارتی دیموكراتیی گه‌لان HDP پابه‌ندیی خۆیان به‌و پرۆسه‌یه‌وه‌و درێژه‌پێدانی ڕاده‌گه‌یاند، بۆیه‌ش ئێمه بهوهیوایهبووین كه پرۆسه‌كه ئه‌و كۆسپانه‌ش تێپه‌ڕێنێت و ئێمه‌ش ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك له‌وباره‌وه به‌هه‌ردوولا راگه‌یاندبوو. ئێستاش داوا ده‌كه‌ین جارێكی دیكه پڕۆسه‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه و گه‌لی كورد به مافه‌كانی شاد ببێت و ئاساییش و سه‌قامگیری به‌رقه‌رار بێت".
هەروەها نووسیویەتی: "سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستانیش ، ئێمه سیاسه‌تی توركیا ڕه‌سم ناكه‌ین و به‌رپرسیش نین له سیاسه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان دێت ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و لێكنزیك ببنه‌وه. بۆ مێژوو ئه‌وه ده‌ڵێم كه له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ئێمه هه‌ڵوێست و ئاماژه و هه‌نگاوی ئیجابیمان له حكوومه‌تی توركیا بینین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ لایه‌ن ئیستیعابیان نه‌كرد و تێبینیی ئه‌وه‌مان كرد كه تووشی غروور بوونه. چه‌ندین جار په‌یامم بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ناردن كه پشوودرێژ بن، چونكه ئاشتی پرۆسه‌یه‌كی زه‌حمه‌ته و به پشوودرێژی سه‌رده‌كه‌وێت. پێمڕاگه‌یاندن به كوشتنی دوو پۆلیس توركیا له‌ناو ناچێ، ئێستا گه‌وره‌ترین هه‌ل هاتووه‌ته پێش كه به سندووقه‌كانی ده‌نگدان، به قه‌ڵه‌م، دیالۆگ، سیاسه‌ت و خه‌باتی ئاشتیانه به‌رده‌وام بن، چونكه ئه‌و ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مه مه‌زنه‌ی له‌و رێگه‌یانه‌وه به‌ده‌ستدێت، هه‌رگیز له رێگه‌ی چه‌كه‌وه به‌ده‌ست نایێت. ئێستاش پێمانوایه پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ڕێكبكه‌ون بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه له توركیا، چونكه ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ كورد و هه‌موو توركیا و ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه پێمانوابوو بێ بڕیاركردنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان و پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌باره‌ی چه‌كدانان و كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕی چه‌كداریی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی، هه‌نگاوێكی زۆر هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستانه، چونكه به‌وشێوه‌یه واده‌كه‌ن كه توركیا وه‌ك لایه‌نێكی دانوستاندنه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان نه‌كات و، وابكه‌ن پارتی دیموكراتیی گه‌لانیش بكه‌وێته ژێر گوشارێكی سیاسی و په‌رله‌مانیی زۆره‌وه دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی.
ئێستا شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه ، ده‌بێ هاوپه‌یمانیی ناوچه‌یی له‌و شه‌ڕه‌دا رۆڵێكی گرنگ بگێڕێت هاوشان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێودهوڵهتیداو، پێویستیمان به‌شه‌ڕ و كێشه‌ی لابه‌لای دیكه‌ی بێ ئه‌نجام نییه. پێویسته هه‌موو لایه‌ك له ناوچه‌كه‌مان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی دیارده‌ی داعش و هۆكار و ئاسه‌واره‌كانی. پێمانوایه ڕێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ لێدانی داعش هه‌نگاوێكی گرنگه و ئه‌نجام و كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت . به‌شداریی سه‌ربازییانه‌ی توركیا ئه‌نجامی زۆر گه‌وره و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له‌و شه‌ڕه‌دا به هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا، هه‌موو لایه‌كیشمان ده‌بێ زۆر به وردی ئه‌و پێشكه‌وتنانه بخوێنینه‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییدا بەمجۆرە داخی خۆی دژی شەڕ رادەگەیەنێت: "زۆر نیگه‌رانی ئه‌و بارودۆخه نوێیه و دووباره ده‌ركه‌وتنی بۆنی باڕووتم ، شه‌ڕم پێ خۆش نییه و هیچكات پشتیوانی یه‌ك چركه‌ی شه‌ڕیش ناكه‌م . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر تێبینیم له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌یه به تایبه‌ت له ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباری هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و قۆرغكردنی گۆڕه‌پانی رۆژئاوا، به‌ڵام به‌لای منه‌وه دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، به هاندان و دروشم و شه‌ڕ و تووندوتیژی كێشه‌كان چارەسەر ناكرێن. باشترین هاوكاریی من بۆ هه‌ردوولا ئه‌وه‌یه داوابكه‌م بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ، درێژهبدهنهوه به پرۆسه‌ی ئاشتی. به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ زیانی بۆ خه‌ڵك و دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بووه. خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی پرسیار بكات بۆچی هه‌رێمی كوردستان ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ژیان و ئاسووده‌ییان بشێوێت. له‌كۆتاییدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی و گفتوگۆ ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی گفتوگۆ و ژیانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی بده‌ین".
news_share_descriptionsubscription_contact



