hemn husain
12 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2016
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری کەنەدا هارجت سینگ ساجان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی و وەزیری بەرگری کەنەدا هارجیت سینگ ساجان، تاوتوێی رەوشی عێراق و ناوچەکەیان کرد و شەڕی دژ بە داعش تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو.
وەزیری بەرگری کەنەدا ھارجیت سینگ سجان دوێنێ شەو گەیشتە ھەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت کەریم شەنگالی و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی فەلاح مستەفا پێشوازی لێکرا.
بڕیاریشە وەزیری بەرگری کەنەدا سەردانی راوێژکارە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بکات لە ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی شەڕی دژی داعش.
سەردانەکەی وەزیری بەرگری کەنەدا دوای کۆبوونەوەکەی دێت لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق خالید عوبەیدی و بەرپرسە سەربازییەکانی عێراق سەبارەت بە شەڕی داعش و شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵ.
جێی ئاماژەیە وڵاتی کەنەدا یەکێکە لە وڵاتانی بەشداربوو لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، ئەرکی سەرەکی کەنەدا راھێنانە بە ھێزی سەربازیی و ئەمنی عێراق.