سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بانگەوازی بۆ عەبدوڵڵا گول کرد کەلە سیاسەتدا ئەکتیڤ بێت.
داودئۆغڵو، سەبارەت بە دەنگۆی گەڕانەوەی ١١مين سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵڵا گول بۆ نێو سیاسەت گوتی: "پێویست بە روونکردنەوە لەبارەی گەڕانەوەی گول بۆ ئاک پارتی ناکات، بەڕێز گول بەھۆی بوونی بە سەرکۆمار لە ئاک پارتی دەستی کێشاوەتەوە، بەڵام ھەموو کاتێك بە پشتیوانییەکانی سوودی بە ئاک پارتی گەیاندووە، ھەنووکە و ھەر کاتێکی دیکە کەی خۆیان رەزامەندی بفەرموون دەرگاکانی ئاک پارتی بۆیان کراوەیە".