بەپێی راگەیەنراوێكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، شاندێك كە لە پێنج كەس پێکهاتووە بە مەبەستی سەردانی سەرۆكی زیندانیكراوی ھەتا ھەتایی پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەرەو دوورگەی ئیمڕالی بەرێ كەوت.
راگەیەنراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، شاندەکە پێکهاتووە لە جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ھەدەپە ئیدریس باڵوكەن و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری ئیستانبوڵ لە لیستی ھەدەپە سرری سورەیا ئۆندەر، ھاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتیك (دەتەكە)، خەتیب دیجلە و جەیلان باغری یانیك.