كۆنیا
به‌هۆی زیادبوونی شه‌ڕی ناوخۆیی له سوریا به‌تایبه‌تیش له مانگی ره‌مه‌زاندا پێداویستی هاوڵاتیان به خوارده‌مه‌نی و ئاو و ده‌رمان و پێداویستی نه‌شته‌گه‌ری زیاتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ش وایكرده‌وه، رێژه‌ی مردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له سووریا رۆژ به رۆژ زیاتر بێت. هۆكاره‌كه‌شی بۆ كه‌می نه‌بوونی نه‌خۆشخانه و پێداویتسیه سه‌ره‌تاییه پزیشكیه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه.
دكتۆر زیاددین هاستورك، به‌رپرسی رێكخراوی خۆبه‌خشی ته‌ندروستی بۆ ئاژانسی (ئانادۆڵ) راگه‌یاند "وه‌ك رێكخراوهكهكهمان ئێمه یارمه‌تی په‌نابه‌ر و لێقه‌وماوانی سوریا ده‌ده‌ین له كه‌مپی "هاتای" و ده‌وروبه‌ری شار هاتای.
هه‌روه‌ها ناو براو گوتیشی"زۆربه‌یی گه‌لی سوریا پێویستی به خوارده‌مه‌نی و ئاو هه‌یه و زۆرتریش به ده‌رمان.
دكتۆر زیاددین ، هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی هاوڵاتیانی سوری بۆ نه‌بوونی ده‌رمان گه‌راندنه‌وه له‌كاتی برینداربوونیاندا.