قودس
فه‌رمانده‌ی سوپای ئیسرائیل و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌وروپا، ئه‌م به‌یانیه له ناکاو به بڕیارێکی هاوبه‌ش ده‌ستیان به مه‌شقی سوپای ئاسمانی کرد هێزی به‌رگریی ئیسرائیل دوێنی دره‌نگانی شه‌و وته‌یێکی نامه‌یی بڵاوکرده‌وه، که له‌م به‌یانیه‌وه بڕیاریداوه: فه‌رمانده‌ی سوپای ئیسرائیل و وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌وروپا ، به ناوی (جونیپر ستهیلن 13)، ده‌ستیان به مه‌شقی سوپای ئاسمانی کرد، بڕیاڕدراوه که 2 هه‌فته به‌رده‌وام بێت.له نامه‌که دا هاتووه: سوپای هه‌ردوو وڵات به فرۆکه‌کانی ئێف53 و ئێف16 به‌شداری له‌م مه‌شقه ده‌که‌ن، به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی هاوکاری و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵاته.له به‌شی کۆتایی نامه‌که دا هاتوه: "ئه‌م مه‌شقه بهرردهوامیی راهینانی سه‌ربازی و پلانێکی تۆکمه‌ی هاوبه‌شه له نێوان ئه‌م دوو وڵاته. مه‌شقی(جی ئێس 13) مه‌شقێکه که ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره پلانی بۆ داده‌ڕێژرێت."ئیسرائیل له مانگی 11ی ساڵی رابردووش‌دا له‌گه‌ڵ سوپای وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دا مه‌شقێکی هه‌ماهه‌نگی یه‌ک مانگه‌ی ئه‌نجامدابوو، که 10 هه‌زار سوپای پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریکی به‌شداریان کردبوو.