نیوۆرک
بە گوێرەی ئەو زانیاریە دیپلۆماسییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ھەردوو سەرکۆماری تورکیاو ئێران (عەبدوڵا گول و حەسەن رۆحانی) کۆبوونەوە . لە کۆبوونەوەکەدا ھەر دوو لا باسیان لە دوا پێشھاتەکانی ئێران و سوریا کرد.
عەبدولا گول دوای دەربڕینی خۆشخاڵی بەرامبەر سیاسەتی روحانی گوتی"ھیوادارم سیاسەتی ئێران بەو شێوەیە بەردەوام بێ،ئەو ھەنگاوانە دەبێتە دەستکەوتێکی مەزن بۆ گەلی ئێران".
ھەروەھا زانیارییان گۆڕییەوە لەبارەی رەوشی سوریا، ئامادەیی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی وڵاتەکە دەربڕی.
دوای چاوپێکەوتنەکەی روحانی، عەبدوڵا گول لەگەڵ (دەرویش ئەرۆغڵو) سەرکۆماری قوبرس کۆبوەوە. ھەردوو سەرکۆمار باسیان لە رەوشی سیاسیی قوبرس کرد.
بەپێی زانیارییە دیبلۆماسییەکان وا دەردەکەوێ، ئێران ھەڵوێستێکی باشی ھەبێ لەمەڕ قەیرانی سوریا. بەجۆرێک دەتوانێ سوود بە بەرژەوەندیی گشتی بگەیەنێ.