Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییە سڤیلانه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له حه‌له‌ب له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژێمدا له 72 كاتژمێری رابردوودا كوژراون، گه‌یشته 106 كه‌س و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 190 كه‌س.
یه‌كێك به به‌رپرسانی به‌رگریی مه‌ده‌نیی حه‌له‌ب به‌ناوی نه‌جیب ئه‌نساری له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییە سڤیلانه‌ی له گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له حه‌له‌ب له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژێمدا له 48 كاتژمێری رابردوودا كوژراون، گه‌یشته 94 كه‌ی و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 150 كه‌س".
ئه‌نساری رایگه‌یاند، له به‌یانیی ئه‌مڕۆوه تا ئێستا، 12 سڤیل كوژراون و 40ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌مجۆره ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییە سڤیلانه‌ی له 72 كاتژمێری رابردوودا كوژراون، گه‌یشته 106 كه‌س و ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 190 كه‌س.
ئه‌نساری راشیگه‌یاند: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم به بۆمبی به‌رمیلی كه ئاوێته‌ی گازی كلۆری له‌گه‌ڵدا بووه، بۆردومانی گه‌ڕه‌كه‌كانی مهساكین، حه‌نانۆ و عهرزئەلحهمرا ـیان كردووه. ده‌یان كه‌سی سڤیل به‌هۆی ئه‌و گازه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه. گه‌ره‌كه‌كانی ته‌ریق ئەلباب و شیعارـیش له‌لایه‌ن فڕۆكه رووسییهكانهوه بۆردومان كران".
له 4ی ئه‌یلووله‌وه 340 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیلی سووری له گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب له‌ژێر گه‌مارۆی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د دان.