Sangar Hamad Azeez
01 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2016
لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆسەر ناوەندێکی کولتووری لە شارۆچکەی عەتاریبی رۆژئاوای حەلەب سێ کەس گیانیان لەدەست دا و شەش کەسی دیکە بریندار بوون.
بە گوێڕەی لێدوانی چالاکوانێکی مەدەنی، فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا پەلاماری ناوەندێکی کولتووریان داوە لە شارۆچکەیەکی رۆژئاوای حەلەب و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و شەشی دیکەش بریندار بوون، جیالەمەش زەرە و زیانێکی زۆر بەر بیناکە کەوتووە.
جێگای باسە فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا ناوبەناو بەبیانووی بۆردومان کردنی داعش پەلاماری کەمپی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و هاووڵاتیانی سڤیل دەدەن".