Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢٣ پێویستە ھەڵمەتێکی گەشەپێدانی ئابووریی ئەنجامبدەین. زۆرترینی تواناکانمان لەسەر بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاریی و پەیوەندییەکان چڕدەکەینەوە''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، گوتی: ''بەدڵنیاییەوە پێویستە کە ببینە خاوەنی پلاتفۆرمی پەرەپێدانی پرۆگرامسازیی لۆکاڵیی. ئەگەر بێت و نەتوانین ئەمە بکەین، ناتوانین بە مانای راستەقینە ببینە خاوەنی زانست و تەکنەلۆجیا، توانای ئەوەمان نابێت کە زانیارییەکان بۆ سوود و بەکارھێنانی کەسانی دیکە بەکاربھێنین. لەسەری سەرەوەی لیستی کارە لە پێشینەکانمان بۆ لەمەودوا، پەرەپێدانی ئەو جۆرە پلاتفۆرمانە دەبێت''.
بینالی یڵدرم گوتیشی: ''پێویستە بە بێ دواکەوتن رێکارەکانی پەیوەست بە ئاسایشی سایبەریمان و ئەو رێکارانەی کە دەستەبەری پارێزرابوونی زانیارییە کەسییەکانمان دەکات، بگرینە بەر. ئیتر ئەمە دەبێتە بەشێکی گرنگ و نەگۆڕاوی ئاسایشی نیشتمانییمان. ئاسایشی سایبەری یەکسانە بە ئاسایشی نیشتمانیی''.