واشنتۆن
جۆن کیری وەزیری دەرەوە و چاک هێگڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، دوای تاوتوێکردنی رەوشی تازەی عێراق دوای سەرکەوتنی چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە. بڕیاریاندا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر بەرەو عێراق بە مەبەستی بەرگرتن لە ھەڕەشەی چەکدارانی داعش رەوانە بکەن.
وا بڕیارە ئەمڕۆ کەشتییەکە کە ناوی (جۆرج بوش)ی لێنراوە، بەرەو بەندەری بەسرە لە باشووری عێراق بەڕێ بکەوێ.
لە لێدوانێکدا جۆن کیری سەبارەت بە رەوانەکردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری جۆرج بوش گوتی: "ئەو فەرمانە بۆ پاراستنی ھاووڵاتییە ئەمریکییەکان و بەرەژوەندییەکانی ئەمریکایە لە عێراقدا، ئەگەر لەو بوارەدا پێویستی بە بژاردەی سەربازیی ھەبوو ئەوا سەرۆکی ئەمریکا رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: کەشتی جۆرج بۆش دوو جۆر سیستمی قەڵغانی موشەکی پێشکەوتووی لەگەڵدا رەوانە دەکرێ و وا بڕیارە ئەمشەو بگاتە شوێنی مەبەست.