Ali Cura,Hemın Othman Mohammed
24 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2017
كیێڤ - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی دیكه‌دا هه‌وڵ ده‌دات بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرایناوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه تره‌مپ به بۆنه‌ی 26ـه‌مین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی ئۆكرایناوه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئۆكراینا، پێترۆ پۆرۆشینكۆ كردووه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پشتیوانی له پێداگریی ئۆكراینا ده‌كه‌ن بۆ بوونه وڵاتێكی ئه‌ندامی راسته‌قینه‌ی ئه‌ورووپا و، ده‌ڵێت "ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا. له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و هاوپه‌یمانانی دیكه‌یدا هه‌وڵ ده‌دات بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا".