رامەلڵا
بە گوێرەی ھەواڵی رادیۆی دەوڵەتی ئیسڕائیل، كۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كیری و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاھۆ لەبارەی دانوستانی فەڵەستین و ئیسڕائیل، چوار سەعات درێژەی كێشاوە.
بە گوێرەی ھەواڵەكە ھەردوولا باسیان لە چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی ئاشتی و نەھێشتنی ئاستەنگەكان كردووە. ھەروەھا بە گوێرەی زانیاریەكان ھەریەك لە تیسپی لیڤنی وەزیری داد و گەورە دانوستكاری ئیسڕائیلی لەگەڵ مۆشی یاڵۆن بەشداریان لە كۆبوونەوەكە كردووە.
لە كۆتایی ھەفتەی رابردوو تا ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەلانی كەم دووجار لەگەڵ نەتانیاھۆ كۆبوونەوەی كردووە و چاوەڕێ دەكرێ ھەردوولا جارێكی دیكەش كۆببنەوە.