Adham Kako,Levent Tok,Mohamad Misto
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
حه‌سه‌كه/دێره‌زوور/ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆرستیی داعش له ناحیه‌ی مه‌رقه‌ده‌ی سه‌ربه حه‌سه‌كه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و شارۆچكه‌ی ئەلبوكهمالی سه‌ربه دێرازۆر له‌نزیك سنووری عێراق، كشایه‌وه.
به‌م جۆره گرنگترین شوێنه‌كانی سووریا كه به‌ده‌ست داعشه‌وه بوو، كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده و رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئانادۆڵو له حه‌سه‌كه و دێرازۆر، داعش به‌بێ شه‌ڕ له دوایین قه‌ڵای خۆی له حه‌سه‌كه كه ناحیه‌ی مهرقهدهبوو، كشاوه‌ته‌وه.
به‌م جۆره حه‌سه‌كه به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده‌دایه.
هاوكات رێكخراوه‌كه له شارۆچكه‌ی ئەلبوكهمالی سه‌ربه دێرازۆر له‌نزیك سنووری عێراقیش كشاوه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا داعش ته‌نها له ناوچه‌یه‌كی سنوورداری ده‌وروبه‌ری دێرازۆردا بوونی هه‌یه.