جنێڤ
لە چوارچێوەی دانووستانی نێوان ئێران و ئەندامانی گروپی وڵاتانی ١+٥ لە بارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران، خولی چوارەمی دانوستانی تەكنیكی لە جنێڤ دەستی پێكرد.
لە یەكێتی ئەوروپا جێگری نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ھەلگا سشمیدس، لە لایەنی ئێرانیشەوە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی لەو خولەی دانووستانەكاندا بەشدارن.
لەو خولەی دانووستانەكاندا كە دوور لە چاوی كامێرای راگەیاندنەكان بەڕێوە دەچێ، گفتوگۆ لە سەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی خاڵەكانی رێككەوتننامەی پێشوو دەكرێ.
یەكەم خولی دانووستانی تەكنیكی لە ڤیەنا دەستی پێكردبوو دواتر دوو خولی دیكە لە جنێڤ بەرێوەچوون.