هه‌ولێر
ماڵپه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان له‌زاری راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان زاگرۆس كه‌مال بڵاویكرده‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجامده‌دا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك و قه‌یرانی دارایی هه‌رێم چه‌ند بابه‌تێكی دیكه.
هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه كه بابه‌تی گفتوگۆی دانیشتنی په‌رله‌مان گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و پێنه‌دانی مووچه‌ی هاوڵاتیانی مووچه‌خۆر و خانه‌نشین، گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به بڵاوكراوه‌ی قونسۆڵگهریی گشتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی سه‌باره‌ت به زمان و نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێ.
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسا ده‌كرێ له‌وانه هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، پاراستنی خوارده‌مه‌نی، هه‌مواركردنه‌وه‌ی مووچه، رێكخستنی چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤـ له هه‌رێمی كوردستان، به‌ركاركردنی یاسای فیدڕاڵی، هاوكاری ئافره‌تانی بێ هاوسه‌ر، درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به یاسای تیرۆر، چاودێریكردنیی به‌ساڵاچوان له هه‌رێمی كوردستان، سندوقی مووچه و خانه‌نشنیی هه‌رێمی كوردستان.