Hemn Baban
05 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
هه‌ولێر - AA
ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له هه‌رێم ملیۆنێك و 589 هه‌زار و 611 ئۆتۆمبێل هه‌ن جگه له ئۆتۆمبێلی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندرێن شێخ راغب له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به ژینگه و پێی وایه ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی گه‌وره ده‌بێته‌وه و رێژه‌ی سهوزاییش كه‌مه.
"هۆكاره‌كانی پیسكردن و خراپبوونی ژینگه خێراترن له هۆكاره‌كانی پاراستنی"
شێخ راغب له‌مباره‌یه‌وه سه‌باره‌ت به بارودۆخی گشتی ژینگه‌ی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌راستییدا نیگه‌رانیی سیاسه‌تی ئێمه له ده‌سته‌ی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی له یه‌ك هاوكێشهدایه، به‌پێی به‌دواداچوون و راپۆرته‌كانمان ئێمه یه‌ك مه‌ترسیی گه‌وره له‌سه‌ر ژینگه‌مان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ژینگه‌ی كوردستان پیس و خراپی ده‌كه‌ن زیاتر و خێراترن له‌و هۆكارانه‌ی ژینگه ده‌پارێزن، سیاسه‌تی ئێمه له ده‌سته‌ی ژینگه ئه‌وه‌یه ئه‌و هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه بكه‌ینه‌وه، ژینگه ببێته وه‌زاره‌تێكی سیادی و پرسێكی سه‌ره‌كیی حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه، ژینگه‌ی هه‌وا، ژینگه‌ی خاك، ژینگه‌ی ئاو، رووك، ژینگه‌ی بینین، ژینگه‌ی بیستن، ژینگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كۆی ئه‌مانه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م پیس بوون و خراپ بووندان، سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ئێمه پیس ده‌كرێن، زێده‌ڕۆیی زۆر هه‌یه له به‌كارهێنانی ئاو، دره‌خت ده‌شكێندرێت و ده‌سووتێنرێت، له سه‌یرانگاكان پیسكردن هه‌یه، مه‌وادی پلاستیكیی زۆر كه 300 ساڵ له خاك و ئاو ده‌مێننه‌وه فڕێ ده‌درێن و ژه‌هراوییان ده‌كات".
ده‌شڵێت "ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی لێمان بقه‌ومێت و بوودجه‌یه‌كی زۆر و وزه‌یه‌كی زۆرمان له‌ده‌ست بڕوات ده‌مانه‌وێت نه‌گه‌ینه ئه‌و رۆژه و رێگریی له گه‌یشتن به‌و رۆژه بكه‌ین، بۆیه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه و حكوومه‌ت و تاك و راگه‌یاندن و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه ئه‌مه بكه‌ین، چونكه ژینگه شه‌ڕێك نییه بۆ ئازادی یان رزگاری یان بۆ ده‌ستكه‌وت و پله و پایه، به‌ڵكو شه‌ڕێكه بۆ مانه‌وه بۆ ژیان، ژینگه كه پیس ده‌بێت و وێران ده‌بێت و داهاتوومان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ئیدی ناپرسێت چی نه‌ته‌وه یان ئايین یان چی جوگرافییایه‌كی چونكه كه ژینگه پیس بوو مرۆڤایه‌تی وێران بوو، هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له مرۆڤایه‌تی و گۆی زه‌وی، ئێمه‌ش به‌رپرسیارێتیمان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بۆیه به‌راستی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م پیسبووندایه".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا هه‌ندرێن شێخ راغب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 7 ملیۆن لیتر به‌نزین ده‌سووتێنرێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی پیس بوونی ژینگە. رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رایگه‌یاندووه كه به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه مرۆڤ تووشی 100 جۆر نه‌خۆشی ده‌بێت له‌وانه شێرپه‌نجه، نه‌خۆشی هه‌ناسه‌دان، ئیفلیجی، ته‌مبه‌ڵی، بێتاقه‌تی، خه‌واڵویی، خه‌مۆكی، خۆكوشتن ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كییان پیسبوونی ژینگه‌یه، ئه‌م هه‌رێمه بچووكه ئه‌و ژماره‌یه زۆر زۆره، ئه‌وه جگه له هه‌زاران موه‌لیده، هه‌زاران كارگه كه به‌شێكیان گاز ده‌سووتێنن، ئه‌وه باسی پاڵاوگه‌كان و شتی دیكه‌شمان نه‌كردووه، بۆیه ئه‌مه مه‌ترسیی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتووش هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "رێكخراوی گرین بۆ پیسی جیهان، شاره پیسه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان راگه‌یاندن كه هه‌ولێریشی تێدایه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌مه بۆ ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان باش نییه، بۆیه پێویستمان به پاكڕاگرتنی ژینگه‌یه، زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزاییه، كه‌متر به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله".
"نزیكه‌ی ملیۆنێك و 600 هه‌زار ئۆتۆمبێل ژینگه‌ی كوردستان پیس ده‌كه‌ن"
سه‌باره‌ت به هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پیسكردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گوته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندرێن شێخ راغب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت "یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان ئۆتۆمبيله، بوونی ئۆتۆمبێلێكی زۆر كه به پێی دوایین ئاماری ره‌سمی هاتوچۆی گشتی هه‌رێم له هه‌رێمی كوردستان جگه له ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڕی 1 ملیۆن و 589 هه‌زار و 611 ئۆتۆمبێل هه‌یه، ئه‌مه رێژه‌یه‌كی زۆر زۆره و یه‌كجار كارێكی خراپه، چونكه هێڵی گشتیی نییه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆریشی دروستكردووه، پێمان وایه ژماره‌یه‌كی مه‌ترسیداره".
ده‌شڵێت "هۆكاری دووه‌م پاڵاوگه‌كانه كه خاك پیس ده‌كه‌ن و هه‌وا پیس ده‌كه‌ن و مه‌رجی ژینگه‌ییان نییه، هۆكاری دیكه‌ش وه‌كو پاشماوه پزیشكییه‌كان زۆر مه‌ترسیدارن به‌هۆی زۆربوونی نۆرینگه و نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه رێژه‌ی ئه‌و پاشماوه پزیشكییانه زیادیانكردووه به‌تایبه‌ت كه شوێنێكی تایبه‌تییان نییه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
ناوبراو درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و هۆكاره‌كانی دیكه‌ش باس ده‌كات و روونی ده‌كاته‌وه "بوونی خۆڵ و خاشاكێكی زۆر كه رێژه‌یه‌كی زۆره و رۆژانه به هه‌زاران تۆن پاشماوه‌كان تێكه‌ڵی خاك ده‌بێت، ئه‌مه كارێكه كاریگه‌ریی زۆری له ئاینده‌دا ده‌بێت، له جیهاندا حه‌وت جۆره پلاستیك به‌كارده‌هێنرێت و دوو جۆرییان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێناگه‌ڕێن بچێته هه‌موو وڵاتێكه‌وه، كه‌چی ئه‌و دوو جۆره مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژینگه داخلی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زیاد ده‌كات "هاوكات مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ ئاو و ئیداره‌دانی خراپی هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ پیسكردنی ژینگه، چونكه تاكه‌كه‌س و خێزانی ئێمه زیاد له پێویستی خۆیان ئاو بهفێڕۆدهدهن و ئه‌م ڕه‌گه‌زه ژینگه‌ییه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه".
هه‌ندرێن شێخ راغب زیاتر باس له هۆكاری دیكه‌ی پیسكردنی ژینگه‌ی كوردستان ده‌كات و پێی وایه "سووتاندنی رێژه‌یه‌كی زۆر له دارستان به‌تایبه‌ت له هاویناندا هۆكارێكی دیكه‌ی پیسبوونی ژینگه‌یه كه هاوسه‌نگیی ژینگه تێكده‌دات له‌رێگه‌ی پیسبوونی هه‌واوه، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خه‌ڵك له سه‌یرانگه‌كان هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ پیسبوونی ژینگه".
" ئامێدی زۆرترین رێژه‌ی سه‌وزایی هه‌یه و مه‌خموریش كه‌مترین"
له‌مه‌ڕ رێژه‌ی سه‌وزایی له‌هه‌رێمی كوردستان كه ئایا چۆن و چه‌نده و ئایا گونجاوه له‌گه‌ڵ ستانداردی جیهانی، گوته‌بێژی ده‌سته‌كه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌راستییدا به‌گشتی ئامارێكی هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌لایه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی سه‌وزایی پارێزگایه‌ك بۆ پارێزگایه‌كی دیكه، قه‌زا و ناحییه‌ك بۆ قه‌زا و ناحییهیهكی دیكه جیاوازه، قه‌زای ئامێدی له‌هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی زۆرترین رێژه‌ی سه‌وزاییه و قه‌زای مه‌خموریش كه‌مترین رێژه‌ی سه‌وزایی هه‌یه، به‌پێی دوایین ئاماره‌كان رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 10 له‌سه‌دى، له پارێزگای هه‌ولێر 9,5 له‌سه‌ده له‌رووبه‌ری گشتی پارێزگا، له پارێزگای سلێمانی رێژه‌كه 9,1 له‌سه‌دی كۆی رووبه‌ری گشتی پارێزگایه، له دهۆكیش 27,58 له‌سه‌د ده‌بێت، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 10,4 له‌سه‌د ده‌بێت، ئیداره‌ی گه‌رمیان 4,4 له‌سه‌د ده‌بێت، له ئامێدی رێژه‌ی سه‌وزایی ده‌گاته نزیكه‌ی 54 له‌سه‌د، له قه‌زای مه‌خموریش نزیك له 2 له‌سه‌د ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "به‌پێی دوایین به‌دواداچوونه‌كان رێژه‌ی ستانداردی جیهانیش به‌رزبووه‌ته‌وه كه پێشتر 15 له‌سه‌د بوو، ئێستا بۆ 25 له‌سه‌د زیادی كردووه ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و پیسبوونی زیاتری ژینگه".
سه‌باره‌ت به پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان كه مۆڵه‌تی یاساییان نییه و كاریگه‌ریی ئه‌وان له‌سه‌ر ره‌وشی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندرێن شێخ راغب روونی ده‌كاته‌وه "ئێمه ئه‌ندامیین له بۆردی ژینگه و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له پرسه گرنگه‌كانی ئه‌وێ پاڵاوگه‌كانه، داخستنی ئه‌و پاڵاوگانه له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، له كۆی گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی دوایین زانیاری 164 پاڵاوگه هه‌یه و سێ دانه‌یان مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و پاڵاوگانه مۆڵه‌تی یاساییان نییه و مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن".