سەڕای بۆسنا
پرۆفیسۆر و دکتۆر تارق رەمەزان، مامۆستای زانکۆی شەرقییەت لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و نەوەی حەسەن بەنا، کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئیخوان موسلیمین لە میسڕ لە دیمانەیەکی تایبەت بە AA لەبارەی کودەتای سەربازی میسڕی دەڵێ:" دیموکراسی میسڕ، بۆ ئەمریکا گرنگ نیە. ئەوەی گرنگە بەرژەوەندی ئابووری و ستراتیجیە".
ئەو بیرمەندە ئیسلامیە، بەمەبەستی وانە گووتنەوە، بەسەرپەرشتی پەیمانگای ھزری ئیسلامی نێودەوڵەتی لە قوتابخانەیەک لە شاری بۆسنا، باسی رووداوەکانی ئەم دوایەی سوریای کرد. لەبارەی ئەگەری دەستێوەردانی سەربازی بۆ سوریا، رەمەزان پێیوایە، ئەمریکا و ئیسڕائیل چەندین ساڵە بەھۆی ھۆشیاربوونەوەی عەرەب، ھەڵوێستی خۆیان خستە پاڵ ھەڵوێستی رژێمی ئەسەد داوایان لێکرد چاکسازی ئەنجام بدات. بەڵام کاتێ دەرەکیان بەوە کرد، کە گەلی سوریا داوای گۆڕانکاری دەکات، چەند ھەڵبژاردەیەکی وەکو ئیخوان موسلیمین، ئیسلامی، عیلمانی و رەگەزە.
توندڕەوی تریان لەبەردەستدابوو. رۆژئاوا ویستی لەناو ئەو ھەڵبژاردانە ئۆپۆزسیۆنێک بەگوێرەی ویستی خۆی ئامادەبکات. لەمبارەیەوە تارق رەمەزان دەڵێت:" ئەمریکا و ئەوروپا پێویستیان بە کەسانێک ھەبوو، دوای رۆیشتنی ئەسەد، جێگای متمانەبن و بتوانن بەرژەوەندی ئەوان بپارێزن".
ھەروەھا دەڵێ:" ئەو بەڵگانەی بەم دوایە کەوتوونەتە دەست دەزگای ھەواڵگری فەڕەنسا و ئەمریکا، نیشانی دەدات کە ئۆپۆزسیۆنی سوریا مەشقی بەژمارەیەک لەو کەسانە کردووە کە لە ئەمریکا، ئۆردون و ئیسڕائیل روویان کردۆتە سوریا. بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی مەترسی ئیسلامی، کاریان بۆ دۆزینەوەی کەسی گونجاو کردووە. ئێستا لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن کەسانێکی بە وەفایان دۆزیتەوە. پێیانوایە دەتوانن لە رێگای ئەوانە بەرژەوەندی ستراتیژی خۆیان بپارێزن".
تارق رەمەزان، گووتیشی:" ئەمریکا خۆی بەشێوەیەک نیشان دەدات کە لەماوەی ٢ ساڵی رابردوو نەیتوانیووە کێشەی سوریا چارەسەر بکات. بەڵام ئەمڕۆ لەناکاو بەبیانووی بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی دەخوازێت ھێرش بکاتە سەر سوریا. بۆچی تا ئەو کاتە چاوەڕێی دەکرد؟ ئەمە گاڵتە پێکردنە. بە پێویستی دەزانم سەربارەت بە سوریا، چەند رێوشوێنێک بگیرێتەبەر، بەڵام دەستێوەردانی سەربازی، ھیچ سوودێکی بۆ گەلی سوریا نیە، چونکە ئەمە بۆ پاراستنی ستراتیژی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت".
رەمەزان پێیوایە ئەمریکا و ئەوروپا ھەوڵ دەدەن خۆیان بێ تاوان نیشانی رای گشتی جیھان بدەن، دەخوازن ھێرش بکەنە سەر سوریا:"ھۆکاری سەرەکی دەستێوەردان لەم کاتە، بۆ نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بەدڵی ئەوان دەگەڕێتەوە. ئەو ھەنگاوە بۆ سەقامگیری دۆخی سوریا نیە، بەپێچەوانەوە ئامانج نائارامی تاوەکو ھاوشێوەی عێراق ببێتە ھۆکاری پارچەبوونی. سەیری عێراق، سوریا، میسڕ و تونس بکەن. ئەمەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی نوێ. رۆژھەڵاتێکە کە ھیچ پەیوەندی بە دیموکراسی نیە. ئامانجی سەرەکی کردنەوەی بازاڕی نوێیە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا".
"دیموکراسی میسڕ، بۆ ئەمریکا گرنگ نیە"
نەوەی حەسەن بەنا، دەربارەی رووداوەکانی میسڕ و ئیخوانی موسلیمین دەڵێ:" دیموکراسی میسڕ، بۆ ئەمریکا گرنگ نیە. ئەوەی گرنگە بەرژەوەندی ئابووری و ستراتیجیە. ئاشکرایە کە ئیخوانی موسلیمین ھاوپەیمانی ئەمریکا نەبوون، رۆژئاوا ئیخوان بە مەترسی دەزانێ. سەرەڕای ئەوە کودەتا روویدا، ئەمریکا و ئەوروپا بە کودەتا ناویان نەبرد. ئەگەر بڵێن کودەتایە، بە گوێرەی دەستووری وڵاتەکەیان ناتوانن ھاوکاری سوپای میسڕ بکەن. بەھەموو ئەو رووداوانە دەڵێین بەھاری عەرەبی، بەڵام ئەمە دیموکراسی بۆ جیھانی عەرەبی ناھێنێ. ئەمریکا بۆ. بەرژەوەندیەکانی ناخوازێ ناوچەکە ئارام بێ، بۆ ئەوەی وڵاتانی چین، روسیا، تورکیا و بەڕازی لەم وڵاتانە کارا نەبن".
دەربارەی دەستگیرکردنی سەرکدەکانی ئیخوان موسلیمین، دوای کودەتا؟ تارق رەمەزان دەڵێ:" رۆژانی سەخت چاوەڕێی ئیسلامیەکانی میسڕ دەکات". لە درێژەی قسەکانیدا لەمبارەیەوە:" لە ئێستاوە سەرکردەکانی ئیخوان لەژێر فشارێکی گەورە دانە. زۆربەیان دەستیگرکراون. کەس نازانێ موڕسی لە کوێیە. لەلایەک حوسنی موبارەک ئازاد دەکەن، لەلایەکەی تر ئیسلامیەکان پەلکێشی زیندان دەکەن. پێموایە سوپا دەخوازێ ئیخوان موسلیمین قەدەخە بکات. دڵنیامە لە میسڕ و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست چاومان بە دەوڵەتێکی دیموکراسی و مەدەنی ناکەوێت، میسڕ لە پشت پەردە وەکو وڵاتێک دەمێنێتەوە کە سوپا بەڕێوەی دەبات".
رەمەزان پێیوایە، ئیخوان موسلیمین و حەماس پەیوەندییان ھەیە، ئەمە ئیسڕائیل دڵخۆش ناکات، بۆیە لەپێشتر لایەنگری موبارەکی دەکرد و ئەمڕۆش لایەنگری سیسی دەکات.
رەمەزان ئاماژە بەوە دەکات کە ئیسڕائیل بەڵێنی داوە ئەمریکا رازی بکات، تا ھیچی تر ھاوکاری سوپای میسڕ نەکات:" ئێستا ھەموو شت بەگوێرەی خواستی ئیسڕائیل بەرەو پێش دەچێت. رۆژھەڵاتێکی نا ئارام ھەیە، ئەمریکا بێ ھیوایە، حزبولڵا پاڵپشتی نیە، میسڕ بە دۆخێکی ئاڵۆز تێپەڕدەبێت، داگیرکردنیش بە رێبەری ئیسڕائیل درێژەی ھەیە".
" مۆدێلی بۆسنا نموونەیە"
تارق رەمەزان بەو کارانە ناسراوە کە بۆ موسڵمانانی ئەوروپا ئەنجامیان دەدات. لەو بارەیەشەوە پەسنی مۆدێلی بۆسناو ھەرسەک دەدات:" ئەو مۆدێلە نموونەیەکە بۆ پێکەوە ژیانی موسڵمان و مەسیحی. بۆسنیەکان دوای کۆچکردنەوە نەبوونەتەوە ئەوروپی، لە راستیدا موسڵمانەکانی ئەوروپا بەشێکن لە بۆسنا. موساَمانان بە ئەوروپا نامۆ نینە، ئیسلام بەسەدان ساڵە لەم جوگرافیایە دەژی و راستی ئەوروپایە".
تارق رەمەزان ئاماژە بە مەترسیەکانی سەر موسڵمانانی بەڵقان دەکات:" پارچەبوونی ناوخۆیی، بەتایبەتی لە بۆسنا و ھەرسەک گەورەترین مەترسی بۆ سەر موسڵمانانی بەڵقان. تیمەکانی ھەواڵگری بیانی و ژمارەیەک ھێزی ناوخۆ و دەرەکی پشتگیری لە پارچەبوونی موسڵمانان دەکەن".
لە قسەکانیدا تارق رەمەزان پێیوایە جیاوازیەکان خەریکە جیھانی ئیسلامی لێک جیادەکاتەوە:" لەو کاتەی ئێران و لوبنان پشتگیری لە رژێمی ئەسەد دەکەن، موسڵمانانی سوننەش پشتگیری لە ئۆپۆزسیۆن دەکەن"