سلێمانی
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان (عیرفان عەلی عەبدولعەزیز) تێڕوانینی بزووتنەوەی ئیسلامی خستەڕوو لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوەو لێدوانی دا بۆ AA .
لەبەشێکی قسەکانیدا عیرفان گوتی " ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان، گۆڕانکاریی دەھێنێ بەسەر نەخشەی سیاسی کوردستانداو قورسایی حیزبەکان لەنێو پەرلەمان بەقەبارەی جیاواز کەم و زیاد دەکەن، ئەوەیش وا دەکات ھاوسەنگیی ئێستا بەتەواوی دەگۆڕێ".
رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان بەڕاشکاوی گوتی " بزووتنەوەی ئیسلامی خوازیارە حکومەتێکی سەرتاسەری پێکبێ و چیتر ھەرێمی کوردستان لەلایەن دوو ئیدارەوە بەڕێوە نەبرێ وەکو ئەوەی ئێستا ھەیە، ئەمجارە حیزبەکان قەبارەی خۆیان بەتەواوی بۆ روون دەبێتەوە".
لەبارەی کردنەوەی بەشی کوردی ئاژانسی ئانادۆڵو، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی وێڕای پیرزباییکردن گوتی" کردنەوەی بەشی کوردی لەئاژانسی ئانادۆڵو وەک زمانی شەشەم، جێی دەستخۆشییەو ھەنگاوێکی گەورەیە لەمێژووی تورکیادا، ھەروەھا ئەوە داننانێکی باشە بەزمانی کوردی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا".
بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان، ئێستا لەپەرلەمانی کوردستان دوو کورسی ھەیەو بە وەزارەتێک بەشدارە لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار (ی.ن.ک) و (پ.د.ک).