بەپێی لێدوانێکی چاپەمەنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، واشنتۆن مۆڵەتی بە ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوە تا نوێنەرایەتی رەسمی لە وڵاتەکەی بکاتەوە.
پێشتر نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ئەمریکا بە نا رەسمی کرابوونەوە.
ئیدارەی ئەمریکا مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢، دانی بەئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناوە وەکو تاقە نوێنەری خەڵکی سوریا.
روونکراوەتەوە ئەو نوێنەرایەتییە وەکو باڵیۆزخانە نابێ، بەڵام بەپێی یاساکانی ئەمریکا وەکو نوێنەرایەتییەکی بییانی پێناسە دەکرێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.