كابول
رایس لەوەتەی بووەتە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەوە یەکەم سەردانیەتی بۆ دەرەوەی وڵات، لە چوارچێوەی سەردانەکەدا لەگەڵ سەرکۆماری ئەفغانستان حامید کارزای و بەرپرسانی دیکە کۆ دەبێتەوە.
رایس لە ئەفغانستان رۆژی شوکرانەبژێری لە ھێزە ئەمریکیەکان پیرۆز دەکا، بەڵام ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە رازیکردنی سەرۆکی ئەفغانستانە بۆ واژووکردنی پەیماننامەی ئاسایشی دووقۆڵیی نێوان ئەمریکا و ئەفغانستان کە لە ئەنجومەنی گەلی ئەفغانی پەسەند کرابوو.
ئەنجومەنی گەلی ئەفغان لۆیا جەرگا کە ٢٥٠٠ کەسە و بۆ ماوەی چوار رۆژی کۆبوویەوە، پەیماننامەیەکی دووقۆڵیی نێوان ئەمریکا و ئەفغانستانی پەسەند کرد، کە رێگە بە مانەوەی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان دەدا، بەڵام سەرکۆماری ئەو وڵاتە رایگەیاند واژووکردنی ئەو بڕیارە بۆ دوای ھەڵبژاردنەکانی سەرکۆمار دەھێلێتەوە، کە بریارە لە مانگی نیسان ئەنجام بدرێ.
واشنتۆن دەڵێ ئەگەر کارزانی تا کۆتایی ساڵ ئەم پەیمانە واژوو نەکا، ھەموو سەربازەکانی لەو وڵاتە دەکێشَێتەوە.