پاریس
دوای ئەوەی لەبەرامبەر خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتەدا نەیتوانی ئەزمونێکی باش لە دامرکاندنەوەی ناڕەزایەتیەکان بە شێوەیەکی دروست پیشان بدات, پۆلیسی مەدەنیی بەرازیلی ناچار بوو داوای ھاوکاری لە پۆلیسی فەرەنسی بکات.
بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی فەرەنسا ٢٤، پۆلیسی مەدەنیی فەرەنسی دوای پێشکەشکردنی نمونەی ئەزمونی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناڕەزایەتییە خوێندکاری و پیشەییەکانی ناو فەرەنسا، لە ئێستادا بڕیاریان داوە مەشق و راھێنان بە پۆلیسی مەدەنی بەرازیلی بکەن.
رۆژانە پۆلیسی مەدەنی فەرەنسی ناچارە لە شاری پاریس ڕووبەڕووی زیاتر لە ١٠ خۆپیشاندان ببێتەوە کە لەو شارەدا ئەنجام دەدرێ.