ماوه‌ی هه‌شت ساڵه و تا ئێستا ئه‌و په‌ته‌ی كه سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌دام حوسێنی له ساڵی 2008 پێ له‌سێداره درا، له نووسینگه‌ی راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق موه‌فه‌ق ئه‌لروبێعی یه له ده‌ڤه‌ری كازمیهی به‌غدا كه له ملی په‌یكه‌رێكی سه‌دام ئاڵێنراوه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روبێعی ئاشكرایكرد كه هه‌ڵگرتنی ئه‌و په‌ته بۆئه‌وه‌یه كه‌س تاوانه‌كانی سه‌دام و چاره‌نووسی ئه‌وی بیر نه‌چێته‌وه و هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌موو به‌رپرسه‌كانی عێراق بزانن ئه‌مه چاره‌نووسی هه‌ر به‌رپرسێكه كه گه‌لی خۆی بچه‌وسێنێته‌وه و رای خۆی له‌سه‌ر گه‌ل بسه‌پێنێ و گوتی: " هه‌موو به‌یانیه‌ك من ئه‌و په‌ته ئه‌بینم و ئه‌وه‌م بیرده‌هێنێته‌وه كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق ساده‌بم چونكه ئه‌وان ئه‌و پۆسته‌یان پێدام. له هه‌مان كاتدا سوپاسی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م كه من دوورم له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عێراق" ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه من له گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی ئاسایش و سه‌رنه‌كه‌وتنی حكومه‌ت له كاره‌كانی دوورم."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ده‌بێ كه گه‌لی خۆیان كوشتووه، گوتی: "من وه‌ك سیاسه‌توانێك ده‌ست ناخه‌مه ناو كاروباری وڵاتانی جیران و له هه‌مان كاتدا سیاسه‌توان وه‌ڵامی پرسیاری گریمانه‌یی ناداته‌وه."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.